وێنه‌: كارێكى جیاواز بۆ ئه‌و گه‌نجه‌ كورده‌ كرا كه‌ له‌سه‌ر به‌رگرى له‌ كچێكى هاوڕێى كوژرا

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 4365‌ جار بینراوە
دیمەنێک لە ساتی هێرشی سەر یوسف كه‌ریم

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولفه‌هار

هاووڵاتیانى عه‌ره‌ب و بریتانى و بیانییه‌كانى دیكه‌ى بریتانیا تابلۆیه‌ك به‌ "وه‌سف و گوزارشتى جوان" بۆ ئه‌و كوڕه‌ گه‌نجه‌ى كورد ده‌نوسن كه‌ رۆژى سێشه‌ممه‌ى رابوردوو له‌سه‌ر به‌رگرى له‌ كچێكى هاوڕێى، خۆى كرده‌ قوربانى و كوژرا.


رۆژى سێشه‌ممه‌ 17ى ئه‌یلول، گه‌نجێكى كورد به‌ناوى (یوسف كه‌ریم حه‌سه‌ن) له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه‌ له‌ شارى له‌نده‌ن به‌ چه‌قۆ کوژرا.

به‌وته‌ى ئارى جه‌لال، سه‌رۆكى ده‌زگاى لوتكه‌ بۆ كاروبارى په‌نابه‌ران، رووداوه‌كه‌ به‌هۆى به‌رگریكردنى ئه‌و گه‌نجه‌ بووه‌ له‌ كچێكى هاوڕێى خۆی و رووداوەكە لە بەردەم رێستۆرانتێكی KFC شاری لەندەن روویداوە و هەرچەندە پۆلیس و تیمە فریاگوزارییەكان زوو گەیشتوونەتە شوێنەكه‌ و فریاگوزاری خێرایان بۆ یوسف ئەنجامداوە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستداوە.

دواى ته‌واوبوونى پرسه‌ى ئه‌و گه‌نجه‌، چه‌ند گه‌نجێكى هاوڕێى یوسف له‌به‌رده‌م رێستۆرانتى (KFC) له‌ له‌نده‌ن تابلۆیەکی یادەوەریان دانا بۆ ده‌ربڕینى خه‌مناكى خۆیان لە رووداوه‌كه‌، به‌ڵام دواتر هاووڵاتیانی بیانى و بریتانى تابلۆكه‌یان به‌ گوزارشتى "خه‌مناك و جوان" پڕکردەوە.

كاردۆ حه‌مه‌ئه‌مین، هاوڕێى یوسف كه‌ریم به‌دواڕۆژى راگه‌یاند: ئێمه‌ كوردانى بریتانیا وه‌ك رێزێك لە هه‌ڵوێستى جوانى ئه‌و كوڕه‌ كورده‌ تابلۆكه‌مان له‌ شوێنى رووداوه‌كه‌ دانا، به‌ڵام دواتر بریتانى و هاووڵاتیانى عه‌ره‌ب و بیانییه‌كانى دیكه‌ى ئه‌و وڵاته‌، گوزراشتى جوان و کاریگەریان له‌سه‌ر تابلۆكه‌ نووسی.

له‌باره‌ى به‌شێكى گوزارشته‌كان، كاردۆ وتى: "جگه‌ له‌وه‌ى رووداوه‌كه‌ وه‌ك كاره‌سات ناسێندراوه‌، هاوكات زۆربه‌ى بیانییه‌كان سه‌رسامبوونه‌ به‌ هه‌ڵوێستى ئه‌و كوڕه‌ گه‌نجه‌ و به‌ هه‌ڵوێستێکی جوان و بوێرانه‌ و بلیمه‌تانه‌ باسیانكردووه‌".

وتیشى: "به‌شێك له‌ گوزارشته‌كان ئاوا نووسراوه‌: چۆن گه‌نجى له‌وشێوه‌یه‌ هه‌یه‌؟ ئه‌و وه‌فا و رێزه‌ له‌ هیچ شوێنێكى دونیا نه‌بووه‌!".

وێنه‌ى یوسف و تابلۆى گوزارشته‌كان له‌ شوێنى رووداوه‌كه‌:

 

پ: ن.ر

بڵاوكردنه‌وه‌:هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure