سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق: رازى نین زیان به‌ هاووڵاتیانى هه‌رێم بگات

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 408‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
 محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق راگه‌یاند كه‌ رازى نین زیان به‌ هاووڵاتیانى هه‌رێم بكات ئه‌وه‌ش له‌میانه‌ى كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بوو كه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 19ى ئه‌یلولی 2019 له‌ دهۆك له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا.

 به‌پێى به‌یاننامه‌یه‌كى نووسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێم له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا محه‌مه‌د حه‌لبوسی وتویه‌تى :" خوازیارین بگه‌ینه‌ زه‌مینه‌یه‌كی له‌باری هاوبه‌ش بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، به‌ هیچ شێوه‌یه‌كیش رازی نین زیان به‌ هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بگات، ئه‌وه‌ش بنه‌مایه‌كه‌ و پێیه‌وه‌ پابه‌ندین".

حه‌لبوسی ئاماژه‌ی به‌ هه‌ندێك لێدوانی جیاواز كرد كه‌ له‌ باره‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ دراون و رایگه‌یاند، ئه‌و لێدوانانه‌ گوزارشت له‌ هه‌ڵوێستی فه‌رمی به‌غدا ناكه‌ن و دووپاتیشی كرده‌وه‌، هیچ هه‌ڵوێستێكی سیاسی نه‌رێنی به‌رامبه‌ر به‌ هه‌رێمی كوردستان نییه‌.

 له‌به‌رامبه‌ردا  مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتى:" هیوادارین بگه‌ینه‌ چاره‌سه‌رێكی بنه‌ڕه‌تی بۆ ته‌واوی پرسه‌ ناكۆكه‌كان و ئاماده‌ین ته‌واوی كێشه‌كان به‌ گوێره‌ی ده‌ستور چاره‌سه‌ر بكه‌ین، و ‌سه‌ركه‌وتنی كوردستان، سه‌ركه‌وتنی هه‌موو عێراقه‌‌، یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرسه‌ ناكۆكه‌كانیش له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موواندایه‌".

سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختیشی له‌وه‌ كرده‌وه‌، كه‌ پێویسته‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، وه‌كو هه‌رێمێكی چه‌سپاوی ده‌ستووری بێت.

 ئا:هـ.ق





  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure