ئه‌مریكا ڤیزه‌ دەداتە رۆحانی و زەریف

هەواڵ / جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 821‌ جار بینراوە

دواڕۆژ،  ئازوو محه‌مه‌د

نوێنه‌ری ئێران له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایدەگەیەنێت: ئه‌مریكا بۆ به‌شداری ئێران له‌ 74مین كۆبوونه‌وه‌ی کۆمەڵەی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، ڤیزه‌ی داوەتە حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆمار و محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌رەوه‌ی ئێران.


هه‌روه‌ها عه‌باس موسه‌وی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌رەوه‌ی ئێران له‌ هه‌ژماره‌ تایبه‌ته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێراندا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكرده‌وه‌: رۆژی هه‌ینی 20ی ئه‌یلول، حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران و محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف گه‌شت ده‌كه‌ن بۆ ئه‌مریكا.

به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ جه‌واد زه‌ریف، مایك پۆمپیۆ هاوتا ئه‌مریكییه‌كەی به‌وه‌ تۆمه‌تبار كرد كه‌ هه‌وڵ ده‌دات به‌ پشت به‌ستن به‌ سزاكانی سه‌ر ئێران، ڤیزه‌ نه‌داته‌ وه‌فدی ئێرانی.

پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure