شاندێکی هەرێم دەچێتە بەلجیکا
هەواڵ / ئابوری :: 20/09/2019 :: 226 جار بینراوە
دواڕۆژ، سەنگین خۆشناو
بەمەبەستی واژۆکردنی گرێبەستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و پتەوکردنی پەیوەندی ئابووری نێوانیان، شاندێکی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەکانی هەرێمی کوردستان دەچنە بەلجیکا.
کاروان سدیق، وتەبێژی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەکانی کوردستان، بەدواڕۆژی راگەیاند: سەرەتای هەفتەی داھاتوو شاندێکی باڵای ژوورە بازرگانیەکانی ھەرێمی کوردستان کە لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێم پێکھاتووە سەردانی بەلجیکا دەکەین و لەگەڵ ژوورە بازرگانیەکانی ئەو وڵاتە و کۆمپانیا گرنگەکان کۆدەبینەوە.
وتیشی: "ئەم شاندە لە سەر بانگهێشتی فەرمی ژووری بازرگانی ڤۆکا کە پێشتر سەردانی ھەرێمی کوردستانیان کردووە سەردانی بەلجیکا دەکەین".
لە چەند ساڵی رابوردوو پەیوەندی سیاسی و ئابووری و بازرگانی لە نێوان ھەرێمی کوردستان و بەلجیکا و بە تایبەتی ھەرێمی فلاندەرزی ئەو وڵاتە زیادی کردووە.
هەرێمی فلاندەرز 65%ی داهاتی بەلجیکا دابین دەکات ئەمەش بەهۆی ئەوەی شارەکە بە بەرهەمی ئەڵماس بەناوبانگە.
پ: ن.ر