بكوژانى كچه‌ 17 ساڵه‌كه‌ ده‌ستگیركران

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 3299‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
 پۆلیسی كه‌ركوك ئاشكرا كرد كه‌ دوو كه‌سیان به‌تۆمه‌تى كوشتنى كچێكى ته‌مه‌ن 17 ساڵ له‌وشاره‌ ده‌ستگیركردووه‌.


 پۆلیسى كه‌ركوك له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا راگه‌یاند كه‌ له‌میانه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و تاوانه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ له‌لایه‌ن براكه‌یه‌وه‌ كوژراوه‌و له‌سه‌ر ئه‌و تاوانه‌ش براكه‌ی و كه‌سێكى تریش ده‌ستگیركراوه‌ كه‌ به‌شدار بووه‌ له‌و تاوانه‌دا.  

 به‌پێى به‌یاننامه‌كه‌ ئه‌و دووكه‌سه‌ كه‌ ده‌ستگیركراون یه‌كێكیان براكه‌یه‌تى و ئه‌وى دیكه‌یان ژنێكه‌ و له‌لایه‌ن دادوه‌رى لێكۆڵینه‌وه‌ به‌ پێى ماده‌ى 406 ى سزادانى عێراقى ده‌ستگیركراون. 
 ئا:هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure