واده‌ى ئازادكردنى سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش راگه‌یه‌ندرا

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 1517‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، دهۆك

ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى توركیا رایگه‌یاند كه‌متر له‌ دوو مانگ ماوه‌ سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكى پێشووى پارتى دیموكراتی گەلان (هه‌ده‌په‌) ئازاد بكرێت.


له‌ رۆژى‌ 4ی تشرینى دووه‌مى 2016وه‌ سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له‌ زینداندایه‌‌، به‌ڵام له‌ 2ی ئه‌یلولى 2019، دادگاى ئه‌نقه‌ره‌ بڕیارى ئازادكردنى ده‌ركرد.

له‌وباره‌یه‌وه‌ مه‌رال دانش به‌شداش، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى توركیا له‌سه‌ر فراكسیۆنى (هه‌ده‌په‌) بۆ دواڕۆژ ده‌ڵێت: "به‌پێى یاسای توركیا پێویسته‌ له‌ ساڵى چواره‌مى سزاكه‌یدا، ده‌میرتاش ئازاد بكرێت، بۆیه‌ كه‌متر له‌ دوو مانك ماوه‌ سزاى زیندانییه‌كه‌ی بكاته‌ ساڵى چواره‌م".

به‌شداش وتیشى: "جگه‌ له‌ هۆكاره‌كانى سیاسى و گۆشاره‌كانى ئەكه‌په‌ له‌ سه‌ر دادگا و هه‌ده‌په‌، هیچ هۆكارێكى یاسایی نه‌ماوه‌ كه‌ رێگر بێت له‌ ئازابوونى ده‌میرتاش".

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى هه‌ده‌په‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: كه‌ ئێستا پارتى داد و گه‌شه‌پێدان (ئەكه‌په‌) به‌ره‌و لێكترازان و نه‌مانه‌، بۆیه‌ ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ نه‌مانى ئەكه‌په‌، هه‌ده‌په‌ش نه‌منێت، بۆیه‌ له‌ هه‌موو روویه‌كه‌وه‌ گۆشار ده‌خاته‌سه‌ر ئه‌ندامه‌كانى هه‌ده‌په‌.

سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكى پێشووى پارتى دیموكراتى گه‌لان (هه‌ده‌په‌) بوو، به‌ڵام به‌تۆمه‌تى یارمه‌تیدانى رێكخراوى تیرۆرستى و بانگه‌شه‌ بۆ تیرۆرستان و سوكایه‌تیكردن به‌ سه‌رۆك كۆمارى توركیا و چه‌ندن تۆمه‌تى دیكه‌، به‌ چوار ساڵ و هه‌شت مانگ سزای زیندانی بۆ ده‌رچوو.

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد

 بڵاوكردنه‌وه‌ :هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە