سەرۆکی پێشووتری تونس کۆچی دوایی کرد

هەواڵ / جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 1337‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

دەزگا راگەیاندنەکانی تونس بڵاویانکردەوە: کە زەین عابدین بن عەلی، سەرۆکی پێشووتری تونس لە سعودیە کۆچی دوایی کردووە.

سایتی ئار تی بڵاویکردەوە کە زەین عابدین ئەمڕۆ لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی سعودیە بەهۆی نەخۆشییەوە گیانی لەدەستداوە.

زەین عابدین بن عەلی، لە سێی ئەیلولی 1936 لەدایکبووە، لە 7ی تشرینی دووەمی 1987 تا 14ی کانونی دووەمی 2011 لە پۆستی سەرۆکایەتی کۆماری تونسدا بوو، دووەم سەرۆکی ئەو وڵاتە بوو لەدوای سەربەخۆیی تونس لە ساڵی 1956 کە پێش ئەم ئەلحەبیب بورقەیبە سەرۆک کۆماری تونس بوو.

لە تشرینی یەکەمی 1987دا وەک سەرۆک وەزیران دیاریکرا و دوای مانگێك بە کودەتایەکی سپی بوو بە سەرۆک کۆمار کە رایگەیاند بورقەیبە ناتوانێت سەرۆکایەتی بکات، دواتر لە هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتەدا بە سەرۆک هەڵبژێردرایەوە کە دواترینیان لە 25ی تشرینی یەکەمی 2009دا بوو.

زەین عابدین لە 2011دا یەکەم سەرۆک بوو لە بەهاری عەرەبیدا دەسەڵاتی بەجێهێشت و هەڵات بۆ سعودیە.

ئا: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure