وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ په‌یامێكی راگەیاند

هەواڵ / کوردستانی :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 16464‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاراس عه‌زیز

وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێم له‌سه‌روبه‌ندى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى وه‌رزى نوێى خوێندن رایگه‌یاند: ئاماده‌كارییه‌كان بۆ وه‌رزى نوێى خوێندن كراوه‌و ده‌بێت  ئه‌مساڵ به‌بایه‌خه‌وه‌ سه‌یرى به‌شه‌ وانه‌كانى وه‌رزش و هونه‌ر بكرێت.


ئالان حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێم (ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 19ى ئه‌یلولى 2019) له‌ پرێس كۆنفڕانسێكدا رایگه‌یاند: گرینگیدان به‌ خوێندن له‌سه‌رجه‌م به‌شه‌وانه‌كان ئامانجمانه‌ و رێگه‌ناده‌ین هه‌ریه‌ك له‌ به‌شه‌ وانه‌كانى وه‌رزش و هونه‌ر په‌راوێز بخرێن و هیچیان له‌سه‌رحسابى ئه‌ویتر فه‌رامۆش ناكرێت.

وتیشى: "بۆ ئه‌مساڵى خوێندن گرنگى زۆر به‌ ژینگه‌ى قوتابخانه‌كان ده‌ده‌ین و پێویسته‌ ژینگه‌یه‌كى پاك بۆ قوتابیان ده‌سته‌به‌ربكرێت و هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێك ده‌توانێت ژینگه‌ی خوێندنگه‌كه‌ی پاك و جوان بكات".

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ بڕیاره‌ له‌ 21ى ئه‌م مانگه‌ وه‌رزى نوێى خوێندنى سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستپێبكات و له‌و پێناوه‌شدا وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ سه‌رقاڵى ئاماده‌كارییه‌كانه‌ و چه‌ند رێنماییه‌ك ئاڕاسته‌ى سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان كراوه‌.

پێداچوونه‌وه‌و بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure