عادل عەبدولمەھدی گەیشتە چین و پەیامێكی بڵاوكردەوە

هەواڵ / عێراق :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 352‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بەغدا

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە (١٩ی ئەیلولی ٢٠١٩) عادل عەبدولمەھدی سەرۆك وەزیرانی عێراق، بە سەرۆكایەتی شاندێكی باڵای حكومەتی عێراق گەیشتە وڵاتی چین، نووسینگە رۆژنامەوانییەكەشی ئامانجی سەردانەكەی بڵاوكردەوە.



نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا دەڵێت: "سەردانمان بۆ چین بازێكی ناوازەیە لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكاندا، نەك لەبەرئەوەی تەنھا بۆ عێراق گرنگە، بەڵكو لەبەرئەوەی عێراق دەیەوێت پەیوەندی ستراتیژی لەگەڵ ئەو وڵاتە ببەستێت".

سەرۆك وەزیرانی عێراق دەشڵێت: "دەمانەوێت لەم سەردانەماندا پەیوەندییەكانمان لەچوارچێوەی ھاوبەشی ستراتیژیدا دروستبكەین، لەپێناو بنیاتنانەوەی ژێرخانی ئابووری و كۆمەڵگەی عێراق، كە پێشكەوتنێكی بەرچاو بێنێتەدی و لە ھۆكارەكانی بێكاری و ھەژاری نەخوێندەواری و دواكەتن".

ئاماژە بۆ ئەوشدەكات: "عێراق لەماوەی دوو دەیەی رابوردوودا پەیوەندییەكانی لەگەڵ خۆرئاوادا پەرەپێداوە، ئەمڕۆ هەوڵدەدات لەگەڵ وڵاتانی رۆژھەڵات و ئاسیادا پەیوەندییەكانی قوڵتر بكاتەوە".

پ: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure