نەخۆشییەکی هاوشێوەی ئەنفلۆنزا هەڕەشە لە 80 ملیۆن مرۆڤ دەكات

هەواڵ / جیهان :: 19/09/2019‌ :: 243‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


راپۆرتێكی جیهانی هۆشیاری دەدات لە بارەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكی هاوشێوەی ئەنفلۆنزا لە جیهاندا كە لە ماوەی 36 كاتژمێردا دەبێتەهۆی كوشتنی نزیكەی 80 ملیۆن كەس لە جیهاندا.


ئەو راپۆرتەی كە لەلایەن ئەنجومەنی ئامادەباشی جیهانی بڵاوكراوەتەوە كە پێكهاتووە لە تیمێكی پسپۆڕانی تەندروستی بە سەرۆكایەتی سەرۆكی پێشووی رێكخراوی تەندروستی جیهانی، باس لەوە دەكات ئەگەر ئەو نەخۆشییە بڵاوبێتەوە كارەسات دروست دەكات.

راپۆرتەکە لەژێر ناونیشانی جیهان لەمەترسیدایە بڵاوكراوەتەوە وەك ئاگاداركردنەوەیەكە بۆئەوەی كاری جدی بكرێت، چونكە كاردانەوەكانی پێشوو بۆ رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییە مەترسیدارەكان و پەتاكانی ئەنفلۆنزا بە پێی پێویست نەبووە.

پسپۆڕان دەڵێن: "نەخۆشیەكە بەخێراییەكی زۆر دەگوازرێتەوە و ئەگەر بڵاوبێتەوە دەبێتەهۆی مردنی ملیۆنەها مرۆڤ و ئابوری لەكار دەخات و مەترسی ئاسایشی نیشتمانی دروست دەكات".

ئەو نەخۆشییە لە پەتای ئەنفلەوەنزای ئیسپانی دەچێت كە ساڵی 1918 بڵابووەتەوە و بووەتەهۆی گیان لەدەست دانی 50 ملیۆن كەس.

پ: ک. س    



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە