زانیاری لەسەر پرۆتۆکۆڵی بازرگانی نێوان ھەرێم و رووسیا

هەواڵ / ئابوری :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 260‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد


بۆ زیاتر بەھێزکردنی کاری بازرگانی ھاوبەش لەنێوان ھەردوولادا، پرۆتۆکۆڵی بازرگانی نێوان ھەرێم و رووسیا واژۆ کرا. 


سیروان محەمەد، جێگری سەرۆکی یەکێتی ژوورە بازرگانييەکانی ھەرێم و سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بە دواڕۆژی راگەیاند: توانیمان لەگەڵ ژوورە بازرگانیيەکانی وڵاتی رووسیا پرۆتۆکۆڵێکی ھاوبەش واژۆ بکەین.

راشیگەیاند: بەپێی پرۆتۆکۆڵەکە هەردوولا رێککەوتین لەسەر ئەوەی پەیوەندی راستەوخۆی بازرگانی دروست بکرێت بۆ بازرگانانی هەردوولا بەمەبەستی سوود گەیاندن بە کەرتی بازرگانی نێوان ھەرێم و رووسیا. 

ئاماژەی بەوەشکرد: بەشێکی تری پرۆتۆکۆڵەکە جەخت دەکاتەوە کە خاوەنکاران و بازرگانان هانبدرێن بە مەبەستی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان بە مەبەستی سوود وەرگرتن لە کاڵای یەکتر.

سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی روونیکردەوە: بەپێی خاڵێکی تری پرۆتۆکۆڵەکە پێویستە لەسەر هەردوولا کار بکەن سەردانی زیاتری بازرگانی بۆ کوردستان و مۆسکۆ  بکەن.

پ: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure