لە رووداوێکى ئاگرکەوتنەوەدا 30 منداڵ گیانیان لەدەستدا

هەواڵ / جیهان :: 18/09/2019‌ :: 164‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

لایەنی کەم 30 منداڵ گیانیان لەدەستدا پاش روودانی ئاگرکەوتنەوە لە قوتابخانەکەیان لە لیبیریا.


پۆلیسى وڵاتەکە رایگەیاند: تائێستا هۆکارى ئاگرکەوتنەوەکە نەزانراوە.

رووداوەکە لە قوتابخانەیەکى ناوچەیەکى دەوروبەرى مونرۆفیا-ى پایتەخت روویداوە.

لاى خۆیەوە جۆرج ویا، سەرۆکى وڵات لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پەیامێکى بڵاوکردەوە و هاوخەمى خۆى بۆ کەسوکارى قوربانیان دەربڕی.

ئا: شیروان شەریف

بڵاوکردنەوە: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە