به‌رپرسانی باڵای به‌غدا دڵنیایی ده‌ده‌نه‌ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم

هەواڵ / ئابوری :: 18/09/2019‌ :: 24391‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاراس عەزیز

لەچوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ هەرێمی کوردستان، سەرۆک کۆماری عێراق سەردانی پەرلەمانی کوردستانی کرد، په‌رله‌مانتارێكیش ده‌ڵێت: "سه‌رۆك كۆمار و وه‌زیری دارایی وتوویانه‌ بودجه‌و مووچه‌ی هه‌رێم راناگیرێت".


دکتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عیراق (ئەمڕۆ چوەرشەممە18ی ئەیلولی 2019) سەردانی پەرلەمانی کوردستانی کردو لەلایەن رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمان و ستافی سەرۆکایەتی پەرلەمان پێشوازی لێکرا".

سەردانەکەی سەرۆک کۆماری عیراق لەچوارچێوەی ئەو سەردانە دێت کە ژمارەیەک لە بەرپرسی باڵای حکومەتی ناوەند بۆ چارەسەری کێشەکان لە هەرێمی کوردستانن.

عوسمان کانی کوردەیی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆک کۆمار و  وەزیری دارایی عێراق، بۆ دواڕۆژ وتی: "سەردانەکە گرنگی و بایەخی خۆی هەیە و کۆمەڵێک زانیاری لەنێوان هەردوولا ئاڵوگۆڕکراوە".

لەبارەی بەشە بودجەی هەرێم و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، وتی: "هەریەک لە وەزیری دارایی و سەرۆک کۆماری عێراق پێیانڕاگەیاندون بودجە و مووچه‌ی هەرێم راناگیرێت و وەکو خۆی دەمێنێته‌وه‌ یان زیاتر ده‌بێت".

حكومه‌تی عێراق له‌ ئێستادا سه‌رقاڵی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2020ەو بڕیاروایه‌ له‌ مانگی 10 ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنی.

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure