پۆلیس دەستگیرکردنى "دزێكى فێڵباز"ى راگەیاند

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 806‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، دهۆك

پۆلیسى دهۆك ده‌ستگیركردنى تۆمەتبارێکى راگه‌یاند كه‌ به‌ "فێڵ" دزى له زیاتر‌ لە 12 ماركێت كردووە.


موقه‌ده‌م هێمن سلێمان، وته‌بێژى پۆلیسى دهۆك (ئەمڕۆ سێشەممە 17ى ئەیلولى 2019) رایگه‌یاند: پۆلیسى دهۆك گه‌نجێكى "فێڵباز"ى دەستگیرکرد كه‌ دزى له‌ چه‌ندین ماركێتى شارەکە كردووە، بەر لەوەى لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیربکرێت.

موقه‌ده‌م هێمن لەگەڵ بڵاوکردنەوەى ڤیدیۆى دانپیدانانى ئەو تۆمەتبارە لە ئەکاونتى خۆى لە فەیسبووک وتیشى: "پێش ماوه‌یەك له‌ زیندان ئازادبووه‌، به‌ڵام جارێكى دیكه‌ ده‌ستى داوەتەوە دزیكردن".

ئەوەشى وت: تۆمەتبار به‌ فێڵ و بیانووى هاوكاریكردن بۆ هه‌ژاران، دزى كارت و چه‌ند کەلوپەلێکى دیكه‌ى له‌ زیاتر له‌ 12 ماركێتى دهۆك و زاخۆ کردووە. 

پێداچوونەوە: شیروان شەریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە