دواین زانیاری له‌سه‌ر ناردنی پاره‌كه‌ی به‌غدا

هەواڵ / کوردستان :: 17/09/2019‌ :: 10841‌ جار بینراوە

تاگ :: موچە

دواڕۆژ

بەرپرسى لقى هەولێر بانکى ناوەندى عێراق رایدەگەیەنێت: پاره‌كه‌ی به‌غدا بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نه‌خراوه‌ته‌سه‌ر حساب بانكی هه‌رێم.


عابد ساڵح مزوری‌، به‌ڕێوه‌به‌ری لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندی عێراق (ئەمڕۆ سێشەممە 17ى ئەیلولى 2019) رایگەیاند: تائێستا پاره‌كه‌ی به‌غدا بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان نه‌خراوه‌ته‌سه‌ر حساب بانكی هه‌رێم.

عابد ساڵح، لە لێدوانێکیدا بۆ رادیۆى گەلى کوردستان وتیشى: "تائێستا هیچ واده‌یه‌ك بۆ ناردنی‌ پاره‌كه‌ دیارینه‌كراوه‌، چونكه‌ مانگانه‌ له‌دوای‌ 15ی‌ مانگه‌وه‌ پاره‌كه‌ ده‌نێردرێت، ئێمه‌ش چاوه‌ڕێین تاوه‌كو دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ خێرابكه‌ین".

بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگێك، وه‌زاره‌تی دارایی پێویستی به‌ 881 ملیار دینار هه‌یه‌، كه‌ 378 ملیار دینار له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان و 453 ملیار دینار له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ و 50 ملیار دیناریش له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ دابینده‌كرێت.

به‌ڵام ماوه‌ی دوو مانگه‌ دابینكردنی پاره‌ی مووچه‌ له‌هه‌ر سێ سه‌رچاوه‌كه‌وه‌ دواكه‌وتووه‌ به‌مه‌ش دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان به‌ سیستی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

پێداچوونەوە: شیروان شەریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure