په‌رله‌مان یاسایەک بۆ بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی نەوت هەموار دەکاتەوە

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 101‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار

له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مانى كوردستاندا، خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى بۆ به‌ركاركردن و هه‌موارى یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى قاچاخچییەتی كردن به‌ نه‌وت و به‌رووبوومه‌كانییەوە كرد و به‌پێى هه‌موارى یاساكه‌ له‌مه‌ودا ئه‌وانەى دزى له‌ نه‌وتى هه‌رێم ده‌كه‌ن "له‌ هه‌ردوو قۆناغى لێكۆڵینه‌وه‌ و دادگایكردندا ئازاد ناكرێن".


گولیزار ره‌شید، جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى وزه‌و سامانه‌ سروشتییه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان (رۆژی سێشەممە 17ی ئەیلولی 2019) به‌دواڕۆژى راگه‌یاند: تائێستا حكومه‌تى هه‌رێم یاسایه‌كى نییه‌ بۆ سزادانى ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌وتى هه‌رێم ده‌دزن، بۆیه‌ په‌رله‌مانى كوردستان له‌ دانیشتنى ئه‌مڕۆى خۆیدا خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى به‌ركاركردن و هه‌موارى یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى قاچاخچییەتی كردن به‌ نه‌وت و به‌رووبوومه‌كانی ژماره‌ (41)ى ساڵی (2008) عێراق كرد.

وتیشى: "یاساكه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ى وزه‌و سامانه‌ سروشتییه‌كان كارى له‌سه‌ر كراوه‌و له‌ دانیشتنى دووه‌مى په‌رله‌مان له‌م خوله‌دا پێده‌چێت یاساكه‌ به‌ركاربكرێت له‌ هه‌رێم، چونكه‌ به‌داخه‌وه‌ له‌ هه‌رێم یاسایه‌كى واگرنگ و پێویست نه‌بووه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ به‌پێى یاساى سزادانى عێراقى مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ كراوه‌ كه‌ دزیان له‌ نه‌وتى هه‌رێم كردووه‌".

یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى قاچاخچییەتی كردن به‌ نه‌وت و به‌رووبوومه‌كانی ژماره‌ (41)ى ساڵی (2008)ى عێراق كه‌ دواى هه‌مواركردنه‌وه‌ى له‌ هه‌رێم به‌كارده‌كرێت له‌ نۆ ماده‌ و هۆیه‌كانى ده‌رچوواندنى پێكهاتووه‌ كه‌ تیایدا سزاى ئه‌و كه‌سانه‌ دیاریكراوه‌ كه‌ به‌ قاچاخ نه‌وتى هه‌رێم ده‌به‌ن.

به‌پێى هه‌موارى یاساكه‌، له‌كاتى ساغبوونه‌وه‌ى دزینى نه‌وتى هه‌رێم له‌سه‌ر هه‌ركه‌سێك، ئه‌وا تاوانبار له‌ هه‌ردوو قۆناغى لێكۆڵینه‌وه‌ و دادگایكردندا ئازاد ناكرێت، هه‌روه‌ها جگه‌ له‌ ره‌زامه‌ندى وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتییه‌كان باركردنى نه‌وت و به‌روبوومه‌كانى قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت.

ده‌قى هه‌موارى پرۆژه‌یاساى رێگرى له‌ دزینى نه‌وتى هه‌رێم:

پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە