پەرلەمان پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتارێک ھەڵگرت

هەواڵ / عێراق :: 17/09/2019‌ :: 604‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بەغدا

لە دانیشتنی ئەمڕۆی ١٧ی ئەیلولی ٢٠١٩ پەرلەمانی عێراق، بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران، پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتار فایەق شێخ عەلی ھەڵگیرا، ئەندامێکی لیژنەی یاسایی پەرلەمانیش وردەکاری ئەو بڕیارەی پەرلەمان بۆ دواڕۆژ دەخاتەڕوو.


سەلیم شوشکەیی ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق بەدواڕژی راگەیاند "دادگای باڵای عێراق چوار جار داوای ھەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتار فایەق شێخ عەلی کردووە، چونکە ناوبراو زیاتر بە زمانێکی دوور لە زمانی پەرلەمانتار قسە دەکات، ناوزڕاندن و سوکایەتی کردووە، سەرباری ئەوەش، وتوویەتی پێڵاوەکانی ئەحمەد حەسەن بەکر، سیاسییەکانی ئێستای عێراق دەھێنێت.

روونیشکردەوە: ھەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر ئەو پەرلەمانتارە ئەوەندەی رێزگرتنە لە خواست و داوای دادگا، ئەوەندە داکۆکی نییە لە پەرلەمانتارێکی پێشوو.

وتیشی: "ئەو ئێستا لە وڵاتی کوەیت دەژی، ھەر کاتێك بگەڕێتەوە، دەبێت بچێتە بەردەم دادگا، بە ھەڵگرتنی پارێزبەندیش دەتوانێت ھەموو کارێکی پەرلەمانتاری بکات، ماوەی ھەڵگرتنی پارێزبەندییەکەشی تا ئەوکاتەیە دادگا ئەستۆپاکی بۆ دەکات، یان سزای دەدات، کە زۆرجار سزاکان دارایین".

پێداچوونەوەو بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure