شاندێکی حكومه‌تی عێراق گه‌یشته‌ هه‌ولێر

هەواڵ / کوردستانی :: 17/09/2019‌ :: 423‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار

(ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 17ی ئه‌یلول) به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق و فوئاد حسێن جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری دارایی گه‌یشتنه‌ هه‌ولێر و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه‌ پێشوازیان لێکرا.

كه‌مێك پێش ئێستا به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق و فوئاد حسێن وه‌زیری دارایی و جێگری سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری دارایی گه‌یشتنه‌ هه‌ولێر و له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمەوە پێشوازیان لێکرا.

پیشتر فارس عیسا، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌ به‌غدا به‌ دواڕۆژی راگه‌یاندبوو: سه‌ردانی سه‌رۆك كۆمار و وه‌زیری دارایی عێراق بۆ تاوتووێكردنی پرسی بودجه‌ی ساڵی داهاتووی عێراق و جێگیركردنی مووچه‌ و پشكی هه‌رێمه‌ له‌ بودجه‌ی عێراق، هه‌روه‌ها باسكردنی قه‌رزه‌كانی هه‌رێم و به‌شداریكردنی هه‌رێم له‌و قه‌رزانه‌ی كه‌ عێراق وه‌ریده‌گرێت.

به‌پێی زانیارییه‌كانی دواڕۆژ، به‌رهه‌م ساڵح ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك له‌ هه‌رێم ده‌مێنێته‌وه‌ و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم و حكومه‌ت كۆده‌بێته‌وه‌ و دواتر هه‌ولێر به‌ره‌و ئه‌مریكا جێده‌هێڵێت.

بڕیاره‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق سه‌ردانی هه‌ولێر بكات و به‌هه‌مانشێوه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم و حكومه‌ت كۆده‌بێته‌وه‌.

پ: ک. س

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure