دوو به‌رپرس ده‌ستگیركران

هەواڵ / کوردستانی :: 17/09/2019‌ :: 3458‌ جار بینراوە

دواڕۆژ،سیروان حه‌سه‌ن

له‌سه‌ر سكاڵای داواكاری گشتی گه‌رمیان له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌ری گومرك و به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌به‌رهێنانی گه‌رمیان ده‌ستبه‌سه‌ركراون و ماوی دوو ڕۆژه‌ له‌ زینداندان.

عه‌لی جه‌مال قه‌دوری وته‌بێیژ پۆلیسی گه‌رمیان به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: له‌سه‌ر بڕیاری دادوه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گومركی گه‌رمیان "حسێن ئه‌حمه‌د" و به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌بەربه‌هێنانی گه‌رمیان "عومه‌ر محه‌مه‌د" ده‌ستبه‌سه‌ركراون.

وتیشی: "به‌ڕێوه‌به‌ری گومرك به‌ پێی ماده‌ی 341 و به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌به‌رهێنانی گه‌رمیانیش به‌ پێی ماده‌ی 307 له‌ یاسای سزادان ده‌ستگیركراون و ماوه‌ی دوو رۆژه‌ راگیراون".

به‌ پێی به‌دواداچوونه‌كانی دواڕۆژ، هه‌ردوو به‌ڕێوه‌بەرەكه‌ له‌سه‌ر سكاڵای داواكاری گشتی گه‌رمیان ده‌ستگیركراون و مادده‌ی 341 تایبه‌ت به‌ كه‌مته‌رخه‌می و ماده‌ی 307یش په‌یوه‌ندی به‌ به‌رتیله‌وه‌ هه‌یه‌.

پ: ک. س

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure