ژمارەیەک داواکراو دەستگیرکران

هەواڵ / کوردستانی :: 17/09/2019‌ :: 204‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری

هێزە سەربازییەکانی عێراق دەستگیرکردنی ژمارەیەک داواکراویان لەدوو ناوچەی جیاجیای کەرکوک راگەیاند.

فەریق روکن سەعد حەربیە فەرماندەی هێزە هاوبەشەکانی عێراق لەکەرکوک ئەمڕۆ (سێشەممە ١٧ی ئەیلول) بەدواڕۆژی راگەیاند: لەگەڕەکی پەنجاعەلی و کەمپی ئاوارەکانی لەیلان پێنج داواکراو دەستگیرکراون کە لە لایەن دادگاکانی کەرکوک و سەڵاحەدینەوە فەرمانی دەستگیرکردنیان هەبووە بەمادەی ٤ی تیرۆر.

وتیشی: "دەستگیرکردنی ئەو داواکراوانە بە دوو ئۆپراسیۆن ئەنجامدراون کە سوود لەزانیاری هەواڵگری وەرگیراوە".

پ: ک. س

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure