وەزارەتی دارایی بڕیارێکی لە بەرژەوەندی هەزاران کەس دەرکرد

هەواڵ / کوردستانی :: 17/09/2019‌ :: 17929‌ جار بینراوە

تاگ :: موچە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم بڕیاریدا به‌ ته‌رخانكردنی بڕی ملیارێك و 704 ملیۆن دینار بۆ پێدانی مووچه‌ی مانگێكی 13 هه‌زار كه‌مئه‌ندام.

به‌پێی نووسراوی ژماره‌ (9974)ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم كه‌ دوێنی دووشه‌ممه‌ به‌ واژۆی ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی ده‌رچووه‌و وێنه‌یه‌كی لای دواڕۆژە، بڕیاری خه‌رجكردنی مووچه‌ی مانگێكی كه‌مئه‌ندامان دراوە.

به‌پێی بڕیاره‌كه‌، بڕی ملیارێك و 704 ملیۆن و 300 هه‌زار دینار بۆ مووچه‌ی مانگی كانوونی یه‌كه‌می 2018ی ئه‌و 13 هه‌زار كه‌مئه‌ندامه‌ خەرجدەکرێت كه‌ دوای پشكینی نوێی پزیشكی له‌لایه‌ن لیژنه‌كان ده‌رچوون.

بڕیاره‌كه‌ كه‌مئه‌ندامانی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك و ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌گرێته‌وه‌، ئه‌وانه‌ی رێژه‌ی یاسایی كه‌مئه‌ندامیان بۆ دیاریكراوه‌.
بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم:

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure