وەزیری پەروەردە بڕیارێكی بۆ هەموو خوێندكاران ده‌ركرد

هەواڵ / کوردستان :: 17/09/2019‌ :: 17975‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم بڕیاریدا هه‌ر خوێندكارێك گزی (قۆپیه‌) بكات یاخود هه‌وڵی گزیكردن بدات له‌ هه‌ر خولێكی تاقیكردنه‌وه‌كان بێت، به‌ ده‌رنه‌چوو هه‌ژمارده‌كرێت.

به‌پێی بڕیاری ژماره‌ (7155)ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم، كه‌ ئه‌مڕۆ "سێشه‌ممه‌ 17ی ئه‌یلول" به‌ واژۆی ئالان حه‌مه‌ سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ ده‌رچووه‌و وێنه‌یه‌كی لای دواڕۆژه‌، بڕیارێك له‌باره‌ی گزیكردنی خوێندكاران دراوه‌.

به‌گوێرەی بڕیاره‌كه‌ "بۆ ساڵی خوێندنی (2019 -2020) ته‌نیا كار به‌ به‌ندی (58)ی بڕگه‌ی (ب)ی خاڵی سێیه‌م له‌ رێنمایی سیستمی خوێندنگه‌ ئاماده‌ییه‌كانی 2009ی هه‌رێم ده‌كرێت".

ئەو به‌نده‌ی رێنماییه‌كه‌یش دەڵێت: "هه‌ر خوێندكارێك له‌ تاقیكردنه‌وه‌ گشتییه‌كانی ئاماده‌یی گزی بكات یاخود هه‌وڵی گزیكردن بدات و له‌لایه‌ن چاودێرو به‌ڕێوه‌بەر‌ی هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌كان ئه‌و گزییه‌ یاخود ئه‌و هه‌وڵی گزیكردنه‌ سه‌لمێندرا، ئه‌وا خوێندكار به‌ ده‌رنه‌چوو داده‌نرێت جا له‌ تاقیكردنه‌وه‌ی خولی یه‌كه‌م یاخود دووه‌م بێت".

بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم:

پ: ل. م
دا: ک. س
بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure