گۆڕانكارى له پۆسته‌كانى خوار پارێزگاردا ده‌كرێت
هەواڵ / کوردستان :: 17/09/2019 :: 461 جار بینراوە
دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار
وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌پێى پێویست گۆڕانكارى له پۆسته ئیدارییه‌كانى خوار پارێزگاكان ئه‌نجامده‌درێت، ئه‌و كاره له‌پێناو باشتركردنى كارى ئیدارى پارێزگاكانه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى دواڕۆژ، پارتى دیموکراتى کوردستان و یه‌كێتى نیشتیمانى کوردستان به‌نیازن سه‌رجه‌م پۆسته‌كانى (به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى، راوێژكار، جێگرى پارێزگاكان و به‌ڕێوه‌به‌رى پارێزگاكان) ئه‌وانه‌ى ماوه‌ى چوار ساڵ خزمه‌تیان كردووه یاخود ته‌مه‌نیان گه‌یشتووەته خانه‌نشینى، بگۆڕدرێن و كه‌سانى دیكه له شوێنه‌كانیان دابنرێت.
له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێم له‌كاتى رێوڕەسمى ده‌ستبه‌كاربوونى پارێزگاى هه‌ولێر، رایگه‌یاند: گۆڕانكارییه‌كان له چه‌ندین پۆستى دیكه‌ى ئیداریدا ده‌كرێت به‌تایبه‌تى له پۆسته‌كانى خوار پارێزگار، به‌شێوه‌یه‌ك له‌هه‌ر شوێنێك پێویست بێت گۆڕانكارى ئیدارى ده‌كرێت.
وتیشى: "گۆڕینى پارێزگارى هه‌ولێر یه‌كێك بووه له كارنامه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ت و ئه‌و ئاڵوگۆڕانه له پارێزگاكانى هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌موو شوێنه‌كان ده‌گرێته‌وه".
له‌باره‌ى رێككه‌وتنى نێوان به‌غدا و هه‌رێم، وه‌زیرى ناوخۆ وتى: "هه‌نگاوى باش له‌نێوان هه‌ردوولا نراوه و هیوادارین له‌ماوه‌یه‌كى نزیكدا هه‌واڵى خۆش ببیستین".
له‌باره‌ى هۆكارى دواخستنى رۆیشتنى شانده تهكنیكییهكهى هه‌رێم بۆ به‌غدا، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وتى: "به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ دوو شاندى به‌غدا دێنه هه‌رێم، بۆیه چوونى شانده‌كه‌ى هه‌رێم بۆ به‌غدا دواخراوه، به‌ڵام له‌ماوه‌یه‌كى زۆر نزیكدا شاندی هه‌رێم ده‌چێته به‌غدا".
پ: چ. ع
بڵاوکردنەوە: شیروان شەریف