هاوسه‌ری هونەرمەند مه‌زهه‌ری خالقی كۆچی دوایی كرد

هەواڵ / کوردستان :: 17/09/2019‌ :: 15091‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


به‌یانى ئه‌مڕۆ 17ى ئه‌یلول، هاوسه‌ری هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی كورد مه‌زهه‌ری خالقی له‌ شارى له‌نده‌نى پایته‌ختى به‌ریتانیا كۆچی دوایی كرد.


به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ میدیاى فه‌رمى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان بڵاویكرده‌وه‌ "(خاتوو رێسان) هاوسه‌ری هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی كورد مه‌زهه‌ری خالقی له‌ له‌نده‌ن كۆچی دوایی كرد".

كۆچكردوو (خاتوو رێسان) ده‌كاته‌ خوشكی خاتوو گه‌لاوێژ هاوسه‌ری مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د و پووری خاتوو هێرۆ و خاتوو شاناز و هه‌ڵۆ برایم ئه‌حمه‌د .



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure