به‌غدا رێوشوێن به‌رانبه‌ر به‌ فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌گرێته‌به‌ر

هەواڵ / عێراق :: 17/09/2019‌ :: 23756‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى عێراق داوا له‌ دیوانى چاودێرى دارایی ده‌كات وردبینى له‌ ژماره‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان بكات. 

به‌پێى به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه‌ به‌شێك له‌ میدیا عێراقیه‌كان بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، حسێن كه‌عبی جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق داواى له‌ دیوانى چاودێرى دارایی عێراق كردووه‌ كه‌ به‌ زووترین كات وردبینى له‌ ژماره‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامبدات.

به‌پێى نوسراوه‌كه‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌ هه‌نگاوێكى ده‌ستورییه‌ به‌و پێیه‌ى له‌ بودجه‌ى گشتى عێراقدا مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم جێده‌كرێته‌وه‌. 

 ئا: هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure