رێككه‌وتنێكى 400 ملیار دۆلاری له‌ نێوان ئێران و چین ئه‌نجام ده‌درێت

هەواڵ / ئابوری :: 18/09/2019‌ :: 233‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

سه‌رۆكی لیژنه‌ی بازاڕی دراو و سه‌رمایه‌ی ژووری بازرگانی تاران رایگه‌یاند: له‌ نێوان ئێران و چیندا رێككه‌وتن كراوه‌ بۆ هێنانه‌كایه‌ى هێڵێكی ئابووری 400 ملیار دۆلاریی.

فریاڵ موسته‌وفی سه‌رۆكی لیژنه‌ی بازاڕی دراو و سه‌رمایه‌ی ژووری بازرگانی تاران له‌ لێدوانێكدا بۆ به‌شی ئابوری  ئاژانسى ته‌سنیمی ئێرانی وتی: "به‌مه‌به‌ستی كڕینی نه‌وتی ئێران و وه‌به‌رهێنان له‌ وڵاته‌كه‌ماندا، چین گرێبه‌ستێكی درێژخایه‌نی 400 ملیار دۆلاریی له‌گه‌ڵ تاراندا واژۆ كردووه‌".

وتیشی: "به‌پێی ئه‌و گرێبه‌سته‌ كۆمپانیا چینییه‌كان به‌بێ كه‌مكردنه‌وه‌، كار و پڕۆژه‌ و چالاكییه‌ ئابورییه‌كانیان له‌ ئێراندا ده‌ستپیده‌كه‌ن".

پێداچوونه‌وه‌:هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure