مووچه‌ى هه‌زاران كه‌س دابه‌شده‌كرێت

هەواڵ / کوردستان :: 17/09/2019‌ :: 13740‌ جار بینراوە

تاگ :: موچە

دواڕۆژ، ئاراس عه‌زیز

بەرپرسێکى وەزارەتى کار و کاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی ئاشكرایده‌كات: مووچه‌ی ئه‌و 13 هه‌زار كه‌مئه‌ندامه‌ دابه‌شده‌كرێت كه‌ پێشتر مووچه‌یان راگیرابوو.


یوسف چاوشین، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ولێر (ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 17ی ئه‌یلولی 2019) به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: له‌م هه‌فته‌یه‌دا مووچه‌ی كه‌مئه‌ندامانی ده‌رچوو له‌ لیژنه‌ پزیشكییه‌كان خه‌رجده‌كرێت.

وتیشی: "ته‌واوی پڕۆسه‌كانی پشكنینی پزیشكی كه‌مئه‌ندامان و وردبینیكردنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم كۆتاییهاتووە و كه‌مئه‌ندامانی ده‌رچوو له‌ لیژنه‌ پزیشكییه‌كان له‌ داهاتوودا ده‌توانن مووچه‌كانیان بێ كێشه‌ وه‌ربگرن".

پێداچوونه‌وه‌: هـ. ق 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure