ڕۆژی له‌دایكبوون و شوێنی نیشته‌جێبوون و زانیاری تایبه‌تی چه‌ندین ملیۆن كه‌س ئاشكرابوو

هەواڵ / جیهان :: 17/09/2019‌ :: 725‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

زانیاری كه‌سیی هه‌موو هاوڵاتیانی ئیكوادۆر له‌ ئینته‌رنێت بڵاوبۆته‌وه‌

فۆربس– به‌هۆی هه‌ڵه‌یه‌كه‌وه‌ زانیارییه‌كانی هه‌موو دانیشتوانی وڵاتی ئیكوادۆر بڵاوبوویه‌وه‌، ناوی ته‌واو و ڕۆژی له‌دایكبوون و شوێنی نیشته‌جێبوون و چه‌ندین زانیاری تایبه‌تی 16.6 ملیۆن كه‌س ئاشكرابوو.



ئاگرێك له‌ تاقیگه‌یه‌كی رووسیا ده‌كه‌وێته‌وه‌ كه‌ ڤایرۆسی (HIV) و ئیبۆلا و ئانسراكسی تێدا هه‌ڵگیراوه‌
رووسیا توده‌ی –
یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین تاقیگه‌كانی ڤایرۆس له‌ كۆڵستۆڤۆ له‌ رووسیا گڕی گرت كه‌ ڤایرۆسی نه‌خۆشی ئایدز و ئیبۆلا و ئانسراكسی تێدایه‌، هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ نه‌زانراوه‌، به‌ڵام پارێزگاری شاره‌كه‌ هاووڵاتییانی دڵنیا كردۆته‌وه‌ كه‌ هیچ ڤایرۆسێكی مه‌ترسیدار بڵاونه‌بۆته‌وه‌ و بارودۆخه‌كه‌ كۆنترۆڵكراوه‌.


به‌ درێژایی ئه‌م سێ سه‌ده‌یه‌ چینی ئۆزۆنی ئه‌مساڵ له‌وانه‌ی پێشووتر بچووكترینه‌ 
بی بی سی –
به‌پێی زانایان ئه‌و چینی ئۆزۆنه‌ی له‌ به‌رگه‌هه‌وای ئانتارتیكا هه‌یه‌ بچووكترینه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی ئه‌م سێ سه‌ده‌یه‌دا به‌دی كرابێت.

ئێدوارد سنۆدین داوای په‌نابه‌ری له‌ فره‌نسا ده‌كات 
نیوز ویك –
ئێدوارد سنۆودین ئه‌و پیاوه‌ ئه‌مریكییه‌ی چه‌ندین زانیاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵاته‌كه‌ی ئاشكراكرد له‌ ساڵی 2013، له‌ ئێستادا داوای په‌نابه‌ری له‌ وڵاتی فره‌نسا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌ستگیری نه‌كات و زیندانی نه‌كرێت، پێشتر سنۆودین له‌ رووسیا مافی په‌نابه‌ری پێدرابوو.

چین كۆمپانیای ئه‌پڵ تۆمه‌تبار ده‌كات به‌ سیخوڕی كردن 
ئه‌لبه‌له‌د –
وته‌بێژێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین رایگه‌یاند، كۆمپانیای ئه‌پڵ له‌ رێی مۆبایله‌كانی ئایفۆن و كۆمپیوته‌ره‌كانییه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ سیخوڕی ده‌كات به‌سه‌ر هاوڵاتی ئاسایی چین و سه‌رۆكه‌كانه‌وه‌، ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه‌ خه‌ڵك پێویسته‌ زیاتر ئاگادار بن له‌باره‌ی به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی ئه‌پڵه‌وه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا: له‌گه‌ڵ وڵاته‌ هاوپه‌یمانه‌كان كارده‌كه‌ین له‌سه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشه‌كانی ئارامكۆ
ئه‌خبار ئه‌لئان -
دان راپ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ كارده‌كات له‌گه‌ڵ وڵاته‌ هاوپه‌یمانه‌كان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی كراونه‌ته‌ سه‌ر دامه‌زراوه‌ نه‌وتییه‌كانی ئارامكۆ له‌ سعودییه‌.



و:كێوان ئاوات



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure