هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى عێراق سه‌ردانى هەرێم ده‌كه‌ن

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 395‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نوسینگه‌ى هه‌ولێر

سبەی سێشه‌ممه‌، 17ى ئه‌یلول، هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆك كۆمارى عێراق و سه‌رۆكى په‌رله‌مان و جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بۆ کاروباری دارایی سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن، به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرسى كێشه‌كانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا.


به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست دواڕۆژ كه‌وتووه‌، سبەی سێشەممە هه‌ریه‌ك له‌ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار و محمه‌د حلبوسى، سه‌رۆكى په‌رله‌مان و  فوئاد حسێن، جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بۆ كاروبارى دارایى سه‌ردانى هه‌ولێر ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ و سه‌رۆك و سكرتێرى ژماره‌یه‌ك حزبى سیاسى كۆده‌بنه‌وه‌.

دواڕۆژ زانیویه‌تى ئامانجى كۆبوونه‌وه‌كه‌ جگه‌له‌وه‌ى پیرۆزبایى ده‌بێت له‌سه‌رۆكى په‌رله‌مان و حكومه‌ت، له‌ هه‌مانكاتیشدا زه‌مینه‌ خۆشده‌كرێت بۆ ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌ى نێوان هه‌رێم و به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌ردوولا.

هه‌ربه‌پێى زانیارییه‌كان، له‌ سه‌ردانه‌كه‌دا محمه‌د حلبوسى، سه‌رۆكى په‌رله‌مان عێراق  له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى هه‌رێم گفتوگۆده‌كات له‌باره‌ى هه‌ردوو یاسایى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى عێراق و یاسایى ئیداره‌ى مالى و یاسایى بودجه‌ى 2020، كه‌ هه‌رێمى كوردستان تێبینى له‌سه‌ر هه‌یه‌ و سكاڵاى تۆماركردووه‌.

 

بەمەش سەردانی وەفدی حکومەتی هەرێم بۆ بەغدا هەڵوەشاوەتەوە کە بڕیاربوو سبەی ئەنجام بدرێت.

پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure