فه‌یسبووك و دزه‌پێكردنى زانیارى 400 ملیۆن به‌كارهێنه‌ر

هەواڵ / ڕاپۆرت :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 146‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

كاتى خۆى كۆمپانیاى ئه‌پڵ له‌ رێككه‌وتنامه‌ى تایبه‌تى خۆیدا نووسیویه‌تى ئێمه‌ بڕوامان به‌وه‌یه‌ كه‌ پاراستنى بابه‌ته‌ تایبه‌ته‌كان مافێكى بنه‌ڕه‌تى مرۆڤه‌، به‌ڵام سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌ رێگه‌ى به‌ كارمه‌نده‌كانى دا گوێ رادێرن بۆ ئه‌و بابه‌تانه‌ى كه‌ به‌ ده‌نگ به‌كارهێنه‌ره‌كان باسى لێوه‌ ده‌كه‌ن، بێ ئه‌وه‌ى به‌كارهێنه‌ره‌كان به‌خۆیان بزانن.

 

به‌ڵام گۆگڵ تایبه‌تمه‌ندى و نهێنى زانیاریه‌كانى به‌كارهێنه‌ران زۆر به‌جدى وه‌رده‌گرێت كه‌چى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رێگه‌ به‌ خۆى ده‌دات چاودێرى چالاكى به‌كارهێنه‌ران بكات و سیخوڕیان به‌سه‌ره‌وه‌ بكات له‌سه‌ر تۆڕه‌كانى ئینته‌رنێت بۆئه‌وه‌ى له‌ رووى مادیه‌وه‌ سودیان لێ ببینێت به‌ فرۆشتنى ریكلامه‌كان. ئه‌مانه‌ هه‌مووى هۆكارن بۆ كاردانه‌وه‌ زۆر هێمنه‌كه‌ى فه‌یسبووك پاش دزه‌پێكردنى زانیارى و ژماره‌ى ته‌له‌فۆنى زیاتر له‌ 400 ملیۆن به‌كارهێنه‌ر و ته‌نیا به‌ یه‌ك رسته‌ وه‌ڵامى دایه‌وه‌ (مایه‌یی نیگه‌رانى نییه‌).

تۆمارى ئه‌نباركراوى به‌كارهێنه‌رانى فه‌یسبووك كۆمه‌ڵێك زانیارى تێدایه‌ له‌سه‌ر هه‌موو به‌كارهێنه‌رێك له‌وانه‌ ژماره‌ى ته‌له‌فۆنه‌كه‌ى، وڵات، ره‌گه‌ز و ناوى كه‌سه‌كه‌ له‌ هه‌ندێك تۆماردا.

ئه‌وه‌ى روویدا له‌ تۆمارێكدا بووه‌ كه‌ 133 ملیۆن به‌كارهێنه‌رى ناو ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان و 18 ملیۆن به‌كارهێنه‌رى بڕیتانیا و 50 ملیۆن به‌كارهێنه‌رى ڤێتنامى له‌خۆگرتبوو.

پیاو راست بڕوات فه‌یسبووك له‌م رووه‌وه‌ هیچ گوناحێكى نییه‌، چونكه‌ پرۆفایلى پڕۆگرام كراوى فه‌یسبووك كه‌ جۆرێكە پاش ره‌زامه‌ندى به‌كارهێنه‌ره‌كه‌، هه‌موو لایه‌نێك ده‌توانێت كۆمه‌ڵێك زانیارى ئه‌و كه‌سه‌ى ده‌ست بكه‌وێت، نزیكه‌ى ساڵێك له‌مه‌وبه‌ریش ئه‌و توانایه‌یی لابرد كه‌ ژماره‌ى مۆبایلى به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ بدۆزرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ ماناى وایه‌ ئه‌و زانیاریانه‌ى كه‌ به‌م دواییه‌ دۆزراونه‌ته‌وه‌ زانیارى كۆنن و پێش ئه‌و مێژووه‌ن به‌ڵام تائێستا نه‌توانراوه‌ بزانرێت چ لایه‌نێك له‌ پشت ئه‌و دزه‌ پێكردنه‌وەیه‌.

قسه‌كه‌رێك به‌ ناوى فه‌یسبووكه‌وه‌ گوتى ئه‌و زانیاریانه‌ دووباره‌ن، واته‌ 419 ملیۆن تۆمار نین به‌ڵكو له‌ راستیدا شتێك له‌سه‌روو 200 ملیۆن تۆماره‌وه‌ن و كۆمپانیاكه‌ ده‌ست به‌جێ ئه‌و تۆمارانه‌ى دیلیت كردووه‌ و كۆمپانیاكه‌ جه‌ختى كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ رووداوى له‌و جۆره‌ دووباره‌ نابێته‌وه‌ له‌ ئاینده‌دا چونكه‌ فه‌یسبووك رێككه‌وتنه‌كانى به‌كارهێنانى گۆڕیووه‌ و چیتر كه‌س ناتوانێت ژماره‌ى ته‌له‌فۆنى به‌كارهێنه‌ر بدۆزێته‌وه‌.

ئایا بڕوا به‌ فه‌یسبووك و لێدوانه‌كانى بكه‌ین؟
به‌دڵنیاییه‌وه‌ نه‌خێر. بۆچى؟ چونكه‌ پێشینه‌ى زۆرى هه‌یه‌ و هه‌موو جارێك ده‌ڵێت بارودۆخه‌كه‌ له‌ژێر كۆنتڕۆڵدایه‌ و كه‌چى پێچه‌وانه‌كه‌ى ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ تایبه‌ت كه‌ توێژه‌رێكى ئه‌منى ده‌ڵێت ئه‌و زانیاریانه‌ى كه‌ به‌م دواییه‌ بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ هی كۆتاى مانگى 2019 ن. واته‌ به‌و شێوه‌یه‌یی كه‌ فه‌یسبووك ده‌ڵێت كۆن نییه‌.

زیانه‌كانى ئه‌م دزه‌پێكردنه‌ تازه‌یه‌ سنوورى سێ ده‌وڵه‌ت زیاتر تێ ناپه‌ڕێنێت به‌ڵام مه‌ترسیه‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ كه‌ ژماره‌ى مۆبایلى هه‌ندێك كه‌سایه‌تى به‌ناوبانگى له‌خۆگرتووه‌ و ئیتر خه‌ڵك ناحه‌قى نییه‌ كه‌ بترسێت زانیارى و نهێنى گرنگتر له‌ فه‌یسبووكدا دزه‌یان پێ ده‌كرێت هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و زانیارییه‌ ئاشكراكراوانه‌ ماناى ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ هاككردنى فه‌یسبووكى به‌كارهێنه‌ران ده‌بێته‌ كارێكى ئاسان به‌ڵام مه‌حاڵیش نابێت به‌ تایبه‌ت ئه‌گه‌ر هاككه‌ره‌كه‌ بتوانێت سیمكارتێكى ترى هه‌مان ژماره‌ى ته‌له‌فۆنى به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ به‌ده‌ست بهێنێت و به‌ كرده‌وه‌ ئه‌مه‌ روویداوه‌ و جگه‌ له‌وه‌ش ده‌توانرێت ئه‌و زانیاریانه‌ بفرۆشرێت ئه‌گه‌ر كه‌سێكى دیاریكراو بكرێت به‌ ئامانج هه‌روه‌ها ساخته‌كارى و فێڵ و ده‌ست بڕیش ئاسانتر ده‌بێت چونكه‌ ئیتر هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ چه‌واشه‌ بكات به‌وه‌ى خۆى لێ بگۆڕێت و ئامانجه‌كه‌ى له‌گه‌ڵیدا به‌ده‌ست بهێنێت. له‌ رابوردووشدا فه‌یسبووك چه‌ند جارێك رووداوى واى لێ قه‌وماوه‌، بۆ نموونه‌ له‌ مانگى ئه‌یلولى ساڵى 2018 دا فه‌یسبووك خۆى رایگه‌یاند كه‌ كه‌م و كوڕییه‌كى ئه‌منى تووشى ئه‌كاونتى 50 ملیۆن به‌كارهێنه‌ر بووه‌ به‌ خودى خاوه‌نى فه‌یسبووكیشه‌وه‌. ئه‌م كه‌م و كورتیه‌ ده‌رگاى به‌ رووى هاككه‌ره‌كاندا كرده‌وه‌ بۆئه‌وه‌ى به‌دزیه‌وه‌ هه‌ندێك زانیارى تایبه‌تى به‌كارهێنه‌ران به‌ده‌ست بهێنن به‌ڵام خودى زۆكه‌ربێرگ جه‌ختى كرده‌وه‌ كه‌ هاككه‌ره‌كان نه‌یانتوانیوه‌ بگه‌نه‌ ئه‌و ئامانجه‌ ترسناكه‌. له‌ كۆتاى ساڵى رابوردوودا چه‌ند راپۆرتێكى رۆژنامه‌یى رایانگه‌یاند كه‌ فه‌یسبووك ده‌سه‌ڵاتى داوه‌ به‌ 150 كۆمپانیاى گه‌وره‌ بگه‌نه‌ ئه‌كاونتى بڕێكى زۆرى به‌كارهێنه‌ران به‌ بێ ئاگادارى خۆیان ته‌نانه‌ت بگه‌نه‌ كورته‌نامه‌ تایبه‌ته‌كانیشیان له‌ ئه‌پڵیكه‌یشنێكى ماسنجه‌ردا.
 
كۆمپانیاكانى وه‌ك مایكرۆسۆفت و ئه‌مازۆنیش ده‌یانتوانى بگه‌نه‌ لیستى هاوڕێیانى به‌كارهێنه‌ران و هه‌روه‌ها ئیمه‌یڵى تایبه‌تى خودى به‌كارهێنه‌ره‌كانیش، پاش ئه‌م رابوردووه‌ ره‌شه‌ى ساڵانى پێشتر پێویست ناكات سه‌رسام بیت له‌ دزه‌پێكردن و بڵاوبوونه‌وه‌ى زانیاریه‌كان له‌ ناو تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا ته‌نانه‌ت یاسا توند و تۆڵه‌كانیش هیچیان پێ ناكرێت چونكه‌ هه‌تاكوو فه‌یسبووك به‌كاربهێنرێت ئه‌م كێشه‌یه‌ هه‌ر ده‌مێنێت و هه‌موو جارێكیش ئه‌ندازیاره‌كان پاش هه‌موو هاككردنێك داواى لێبوردن ده‌كه‌ن و به‌كارهێنه‌ران دڵنیا ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ پێویست ناكان نیگه‌ران بن.

پێویسته‌ بڵێین كه‌ ته‌نیا فه‌یسبووك ئه‌م مه‌ترسیه‌یی نییه‌ به‌ڵكو هه‌موو كۆمپانیایه‌كى ته‌كنه‌لۆجى هاوبه‌شه‌ له‌ به‌زاندنى سنوورى تایبه‌ت و نهێنى به‌كارهێنه‌ران هه‌ر له‌ كۆمپانیاى ئه‌پڵه‌وه‌ خۆى به‌ پارێزه‌رى نهێنیه‌كانى به‌كارهێنه‌ران ده‌زانێت هه‌تا گۆگڵ كه‌ كۆنتڕۆڵ و چاودێریكه‌رى هه‌موو شتێكه‌ له‌سه‌ر تۆڕى ئینته‌رنێت، به‌مه‌ش ته‌كنه‌لۆجیا ده‌بێته‌ گونجاوترین كه‌ره‌سته‌ بۆ كۆنتڕۆڵكردن و ئاڕاسته‌كردنى مرۆڤ به‌بێ هیچ به‌رهه‌ڵستییه‌ك. به‌ڵگه‌ش ئه‌وه‌یه‌ ساڵانه‌ ژماره‌ى به‌كارهێنه‌رانى فه‌یسبووك زیاد ده‌بن و هه‌تا دێت بڕگه‌ هه‌ره‌ خراپه‌كانى سه‌ر یوتوب زیاتر و زیاتر ده‌بینرێت. كه‌واته‌ ئه‌وان ده‌زانن به‌كارهێنه‌ر پێویستى به‌ چیه. 

پ: ن.ر
ب: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure