حکومەتی هەرێم هەفتەیەک پشوو بۆ توێژێک رادەگەیەنێت

هەواڵ / کوردستان :: 16/09/2019‌ :: 35404‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


ماوەی هەفتەیەک پشووی رەسمی بۆ توێژێکی هەرێم رادەگەیەنرێت و بەرپرسی کاروباری ئێزیدیەکانیش لە وەزارەتی ئەوقاف زانیاری بۆ دواڕۆژ ئاشکرادەکات.

 

خەیری بوزانی بەڕێوەبەری کاروباری ئێزیدیەکان لە وەزارەتی ئەوقاف (ئەمڕۆ دووشەممە 16ی ئەیلولی 2019) لە لێدوانێکدا بۆ دواڕۆژ وتی: "ساڵانە و بەپێی بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان یەکەم هەفتەی مانگی 10 بۆ ئێزیدییەکان دەکرێتە پشووی رەسمی بەهۆی جەژنی جەمایێ".

 

ئاماژەی بەوەشکرد: ئەمساڵ جەژنی جەمایێ دەکەوێتە رۆژی یەکشەممە  6ی تشرینی یەکەمی 2019 تاوەکو یەکشەممەی هەفتەی دواتر دەخایەنێت کە دەکاتە 13ی تشرینی یەکەمی 2019. 

 

ئا: ر.ف
ب: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure