دوو هاووڵاتی كوژران

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 2607‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاكۆ حه‌مه‌د رابی

كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌هۆی ته‌قه‌ی راستەوخۆی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ئێران شوانێك و كۆڵبه‌رێك له‌كاتی كاره‌كانیان كوژراون. 


عه‌دنان ره‌شیدی، ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان به‌دواڕۆژی راگه‌یاند: دوێنێ یەکشەممە شوانێكی کورد له‌سەر سنوورەکانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌كاتی له‌وه‌ڕاندنی مه‌ڕوماڵاته‌كه‌ی له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ئێرانه‌وه‌ ده‌ستڕێژی گولـله‌ی لێكراو به‌ر له‌گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ گیانی له‌ده‌ستدا. 

وتیشی: "شوانكاره‌كه‌ ناوی جه‌عفه‌ر ئه‌حمه‌دیه‌ و دانیشتووی گوندی ته‌رساوای سه‌ر بە شاری قوتوره‌". 

ره‌شیدی روونیشیكرده‌وه‌: هه‌ر ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه‌ به‌هۆی ده‌ستڕێژی گولـله‌ی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان له‌ ناوچه‌ سنووریه‌كانی نێوان رۆژهه‌ڵات و باشووری كوردستان كۆڵبه‌رێكی كورد ته‌قه‌ی لێكراو به‌وهۆیه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: كۆڵبه‌ره‌كه‌ ناوی ئیدریس وه‌سی-یه‌و دانیشتووی گوندێكی سه‌ر به‌ شاری پیرانشاری رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌ له‌ سنووری حاجی ئۆمه‌ران و پیرانشاری سه‌رقاڵی كاری كۆڵبه‌ری بووه‌. 

پ: ن.ر
ب: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە