ئێران ده‌ستیگرت به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كى دیكه‌ى نه‌وتهه‌ڵگردا

هەواڵ / جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 162‌ جار بینراوە

دواڕۆژ 
ته‌له‌فزیۆنى حكومیى ئێران، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 16ى ئه‌یلولى 2019 هه‌واڵى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى كه‌شتیه‌كى نه‌وتهه‌ڵگرى دیكه‌ى به‌ 11 كه‌سه‌وه‌، له‌ نزیك گه‌روى هورمز، راگه‌یاند.

ئاژانسى ده‌نگوباسى رۆیته‌رز له‌زارى پێگه‌ى ئه‌لیكترۆنى ته‌له‌فزیۆنه‌ ئێرانییه‌كه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ هێزه‌كانى سوپاى پاسداران، ده‌ستیانگرتووه‌ به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كى نه‌وتهه‌ڵگردا كه‌ 250 هه‌زار لیتر نه‌وتى باركردووه‌ و گومانده‌كرێت باره‌كه‌ى قاچاخ بێت.


هیچكام له‌و سه‌رچاوانه‌ ئاماژه‌یان به‌ وڵاتى خاوه‌ن نه‌وت یاخود كه‌شتییه‌كه‌ نه‌كردووه‌.
 
له‌ چه‌ند مانگى رابوردوودا هێزه‌كانى ئێران ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر چه‌ند كه‌شتییه‌كى نه‌وتگوێزه‌ره‌وه‌دا كه‌ دواترینیان كه‌شتیى (ستینا ئیمپیرۆ)ى بریتانى بوو و كه‌ تائێستاش لاى ئێران ده‌ستبه‌سه‌ره‌.

عه‌باس موسه‌وى، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ده‌ڵێت:"له‌چه‌ند رۆژى كه‌مى داهاتوودا، كه‌شتیى ستینا ئیمپیرۆ ئازاد ده‌كرێت".

ئا: ل. م
 پێداچوونه‌وه‌:هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure