هاورده‌كردنى هەنگوین قه‌ده‌غه‌كرا

هەواڵ / ئابوری :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 241‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار

به‌رهه‌مى ئه‌مساڵى هه‌نگوینى هه‌رێمى كوردستان چوار هێنده‌ى ساڵانى رابوردوو زیادیكردووه‌ و له‌مڕۆوه‌ (دووشه‌ممه‌ 16ى ئه‌یلولى 2019) به‌ بڕیارى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ هاورده‌كردنى هه‌نگوین بۆ هه‌رێم قه‌ده‌غه‌كرا.


ئه‌مساڵ به‌رهه‌مى هه‌نگوین له‌ هه‌رێمى كوردستان زیاتر له‌ 500 ته‌ن بووه‌، له‌كاتێكدا به‌رهه‌مى هه‌نگوینى پارساڵ كه‌متر بووه‌ له‌ 95 ته‌ن، به‌مه‌ش به‌رهه‌مه‌كه‌ بۆ زیاتر له‌ چوار هێنده‌ زیادیكردووه‌.

بێگه‌رد تاڵه‌بانى، وه‌زیرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوى هه‌رێم له‌ لێداونێكى رۆژنامه‌وانیدا له‌ هه‌ولێر رایگه‌یاند: به‌هۆى زیادبوونى به‌رهه‌مى ئه‌مساڵى هه‌نگوین، بڕیاریانداوه‌ له‌مڕۆوه‌ هاورده‌كردنى هه‌نگوین بۆ هه‌رێم قه‌ده‌غه‌ بكرێت.

وتیشى: "هه‌ركاتێك هه‌ست بكه‌ن، به‌رهه‌مى ناوخۆ به‌شی پێویستی بازاڕه‌كان ده‌كات، ئه‌وا رێگه‌نادرێت به‌رهه‌مى هاوشێوه‌ له‌ وڵاتانه‌وه‌ هاورده‌ى هه‌رێم بكرێت، ئه‌مه‌ش بۆ په‌ره‌پێدانى به‌رهه‌مى ناوخۆییه‌". 

به‌پێى راپۆرتێكى تۆڕى هه‌نگه‌وانانى هه‌رێم، ئه‌مساڵ زیاتر له‌ 23 هه‌زار هەنگەوان سەرقاڵى به‌خێوكردنى زیاتر له‌ 80 هه‌زار پوره‌هه‌نگ بوون، به‌مه‌ش ئەمساڵ زیاتر له‌ دوو هه‌زار هەنگه‌وان زیادیكردووه‌.

له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵى هه‌رێم بڕیاریدا هاورده‌كردنى ته‌ماته‌ و هه‌نار قه‌ده‌غه‌ بكات.

پێداچونەوە: شیروان شەریف

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure