تادێت قه‌یرانى دارایی توركیا قووڵترده‌بێته‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 16/09/2019‌ :: 212‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

په‌یمانگه‌ی ئاماری توركیا رایگه‌یاند: تادێت رێژه‌ى بێكاریی له‌ توركیا به‌رزده‌بێته‌وه‌ و به‌های لیره‌-یش له‌ دابه‌زینى به‌رده‌وامدایه‌، له‌كاتێكدا له‌چه‌ند ساڵی رابوردوودا به‌ڕێژه‌ى 30% به‌هاكه‌ى له‌ده‌ستداوه‌.


په‌یمانگاكه‌ ئاشكرایكردووه‌: رێژه‌ى بێكاریی له‌ وڵاتدا گه‌یشتووه‌ته‌ 13% و قه‌یرانى دارایی رۆژ به‌ڕۆژ قووڵترده‌بێته‌وه‌ و كاریگه‌رییه‌كانى زیاتر به‌ده‌رده‌كه‌ون.

محه‌مه‌د بریقدار، سه‌رۆكى یه‌كێتى كرێكارانى سه‌ربه‌خۆ له‌ كه‌رتى ته‌ندروستى توركیا ده‌ڵێت: "ژماره‌ى ده‌رچووانى زانكۆ، كه‌ ئێستا بێكارن، گه‌یشتووه‌ته‌ یه‌ك ملیۆن كه‌س له‌ كۆی چوار ملیۆن خوێندكاری ده‌رچووی زانكۆكانى وڵات".

ئه‌م ئامارانه‌ دوای ئه‌وه‌ بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ كه‌ ئاشكرابووه‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک كۆمارى توركیا چه‌ندین ئۆتۆمبێلى گرانبه‌هاى كڕیوه‌.

رۆژنامه‌ى زه‌مان-ى توركى نووسیویه‌تى: "سه‌رۆك كۆمار چوار ئۆتۆمبێلی نوێی له‌ جۆری مارسیدس كڕیوه‌. كڕینى ئه‌م ئۆتۆمبێلانه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و قه‌یرانه‌ داراییه‌ى رووی له‌ وڵات كردووه‌ و له‌كاتێكدایه‌ ئه‌ردۆغان خۆی داواى له‌ هاووڵاتیانى توركیا كردووه‌ كه‌ پاره‌ به‌فیڕۆنه‌ده‌ن".

پ: ل. م

ب: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure