حكومه‌تى هەرێم به‌دواداچوون بۆ بڕیارێكى ده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 740‌ جار بینراوە

تاگ :: حکومەت

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار

سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: ده‌بێت هاوسەنگی هەبێت لەنێوان داهات و خەرجییەکان و لە خزمەتی بەرژەوەندی گشتی و هاووڵاتیانی هەرێم بێت و ده‌شڵێت: "ده‌بێت دادپه‌روه‌ى له‌ خه‌رجكردنى داهاتى هه‌رێم هه‌بێت".


(ئەمڕۆ دووشەممە 16ى ئه‌یلولى 2019) مەسرور بارزانى، سەرۆکی حکومەتی هەرێمى کوردستان له‌گه‌ڵ لیژنەی کۆکردنەوەی داهاتەکانی هه‌رێم كۆبووه‌وه‌.

مەسرور بارزانى رایگەیاند: پێویستە حکومەت کار لە سەر ئەوە بکات هاوسەنگی هەبێت لەنێوان داهات و خەرجییەکان بەشێوەیەک لە خزمەتی بەرژەوەندی گشتی و هاووڵاتیانی هەرێم بێت.

ئەوەشى وت: "دەبێ دادپەروەری لە خەرجکردنی داهات بۆ ناوچەکانی هەرێم هەبێت و کارى ئه‌وان بەرگریکردنە لە مافی هاووڵاتیانی هەرێم". 

لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی کۆکردنەوەی داهاتەکان و رێکخستنەوەی باج و گومرگەکان و کاراکردنی سیستەمی بانکی لە هەرێمی کوردستان کرا. 

ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ دواى ئه‌وه‌ دێت، كه‌ له‌ سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌ سه‌رۆكى حكومەت بڕیاریدا جگه‌ له‌ وه‌زاره‌تى دارایى، هیچ وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌یه‌ك مافى خه‌رجكردنى داهاته‌كانى نه‌بێت.

به‌پێى راگه‌یاندراوێكى حكومه‌تى هه‌رێم، مەسرور بارزانى جەختی لەسەر "دابینکردنی نەوتی سپی بۆ هاووڵاتیان پێش هاتنی وەرزی زستان کردووەتەوە".

ئه‌و بڕه‌ نه‌وته‌ى بڕیاره‌كه‌ حكومه‌تى هه‌رێم به‌ هاووڵاتیانى بدات 259 ملیۆن لیتره‌ و سه‌ره‌تا به‌ دانیشتووانى ناوچه‌ شاخاوییه‌كانى هه‌رێم ده‌درێت و هه‌فته‌ى داهاتووش ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى ده‌كرێت.
 
پێداچوونەوە: شیروان شەریف

پ: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە