وەزارەتى پێشمەرگە لەبارەى فەرمانێکى بەغدا روونکردنەوە دەدات

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 372‌ جار بینراوە

تاگ :: پێشمەرگە

دواڕۆژ

بەپێى فەرمانێک فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنی هێزه‌ هاوبه‌شه‌‌كانى عێراق دروستدەکرێتەوە و نوێنەرى وەزارەتى پێشمەرگەش بەشدار دەبێت تیایدا، ئەمیندارى گشتى وەزارەتەکەش دەڵێت: "ئەو هەنگاوە یەکێک لە داواکارییەکانیان بووە".

جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌منیدارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ (ئەمڕۆ دووشەممە 16ى ئەیلولى 2019) لە رونکردنەوەیەکدا رایگەیاند: دیاریکردنى نوێنەرى وەزارەتى پێشمەرگە لە فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنی هێزه‌ هاوبه‌شه‌‌كانى عێراق کە لەلایەن عادل عەبدولمەهدى، سەرۆک وەزیران و فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکانەوە دەرکراوەو پێشتر یەکێک بووە لە داواکارییەکانى وەفدى هەرێم لە کۆبونەوەى 23ى حوزەیرانى رابصردوو.

دەشڵێت: "وه‌ك وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ تائێستا ئه‌و فه‌رمانه‌مان به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی پێنه‌گه‌یشتووه، هه‌ركاتێك له‌رێگه‌ی په‌یوه‌ندیيه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ بگات، ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌كرێت و له‌ ئه‌نجومه‌نی به‌رگری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ گفتوگۆ له‌سه‌ر میكانیزم و ده‌سه‌ڵاته‌كان و شێوازی كاری ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ و نوێنه‌رایه‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌كرێت".

بەپێى فەرمانەکەى عەبدولمەهدى، فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان دروستدەکرێتەوە و جگە لە نوێنەرانى سوپا و دامودەزگا ئەمنییەکانى عێراق، نوێنەرى وەزارەتى پێشمەرگەش بەشداردەبێت.

جەبار یاوەر رونیشیکردووەتەوە: دوای په‌سەندكردنی بڕیارەکە له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه‌، ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی پێویسته‌، تا نوێنه‌ری فه‌رمی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دیاری بكرێت. 

فەرماندەیى نوێى ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان بە سەرۆکایەتى عەبدولمەهدى دەبێت و فەریق روکن عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا، دەبێتە جێگر، هەروەها نوێنەرانی ئەم لایەنانە ئەندام دەبن: (وەزارەتی بەرگری، وەزارەتی ناوخۆ، دەزگای دژە تیرۆر، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی عێراق، فەرماندەیی هێزی وشکانی، فەرماندەیی بەرگریی ئاسمانی، فەرماندەیی فڕۆکەوانی سوپا، فەرماندەیی هێزی ئاسمانی، دەستەی حەشدی شەعبی و وەزارەتی پێشمەرگە).

داڕشتنەوە: شیروان شەریف

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure