شه‌ش كه‌س له‌سه‌ر ماده‌ى هۆشبه‌ر سزادران

هەواڵ / کوردستان :: 16/09/2019‌ :: 145‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محه‌مه‌د

دادگاى سلێمانى شه‌ش كه‌سی به‌تاوانى ماده‌ى هۆشبه‌ر سزادا كه‌ پێشتر له‌لایه‌ن ئاسایشى شاره‌كه‌وه‌ ده‌ستگیركرابوون. 

ڕزگار ئه‌حمه‌د، لێپرسراوی ڕاگه‌یاندنی ئاسایشی سلێمانی به‌دواڕۆژی وت: "بۆ بنه‌بڕكردن و بازرگانیكردنی هه‌موو جۆره‌ ماده‌یه‌كی هۆشبه‌ر و هه‌ر جۆره‌ كارێكی نایاسایی هێزه‌كانمان توانیان له‌ڕۆژانی 10/4/2019 تا ڕۆژی 6/5/2019 به‌بڕیاری دادوه‌ر، له‌ پارێزگای سلێمانی شه‌ش كه‌س ده‌ستگیر بكه‌ن، به‌پێی ماده‌ی 14ى یاساى ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان".

ئاشكراشی كرد كه‌ ئه‌و شه‌ش كه‌سه‌ له‌لایه‌ن یه‌كێك له‌ دادگانی سلێمانییه‌وه‌ سزادراون، به‌ زیندانیكرد له‌ نێوان یه‌ك ساڵ بۆ شه‌ش ساڵ له‌گه‌ڵ سزاى دارایی. 

پێداچونه‌وه‌ :هـ.ق

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure