شۆڕشى پزیشکى.. ئەنجامدانى نەشتەرگەرى دەدرێتە رۆبۆت

هەواڵ / زانست :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 151‌ جار بینراوە

تاگ :: زانست

دواڕۆژ

کەرتى پزیشکى بریتانى روو لە پێشکەوتنێکى نوێ دەکات لەگەڵ به‌كارهێنانى رۆبۆت بۆ هاوكاریكردنى ئه‌نجامدانى نەشتەرگەرى، به‌تایبه‌ت نه‌شته‌رگه‌ری ناوسك.


پێشبینى ده‌كرێت ته‌كنیكى زیره‌كى ده‌ستكرد له‌ڕێی رۆبۆته‌وه‌ رۆڵێكى گرنگى هه‌بێت لە کارئاسانى بۆ  پزیشكان، بۆ نمونە کارئاسانیکردن بۆ پزیشکانى نەشتەرکار لە ئەنجامدانى ناوسک بینى.

له‌ڕێگه‌ى چوار په‌لی نه‌رم كه‌ له‌ په‌لی مرۆڤ ده‌چێت رۆبۆته‌كه‌ ئه‌و رۆڵه‌ ده‌گێڕێت كه‌ پێیده‌سپێردرێت و پزیشكان له‌ رێی بۆرد و شاشه‌یه‌كى سێ ره‌هه‌ندى له‌ دوره‌وه‌ كار به‌ رۆبۆته‌كه‌ ده‌كه‌ن.

بڕیارە له‌ ماوه‌یه‌كى نزیكدا له‌و وڵاته‌ ژماره‌یه‌كى بەرچاوى ئەو رۆبۆتانه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌كان دابینبکرێت و حكومه‌تیش بڕی 50 ملیۆن جونه‌یهی ئیسترلینى بۆ دابینكردنى ته‌كنیكى رۆبۆت ته‌رخانكردووه‌. 

ئەم پێشکەوتنە زانستیە گەورەیە ئاسکارى بۆ کارى پزیشکان دەکات، بەڵام نابێتە هۆى کەمبوونەوەى ترسى هەندێک لەبارەى رادەى وردى تەکنیکى زیرەکى دەستکرد لە چارەسەرى مرۆڤ، لەکاتێکدا کۆمپانیاکانى دروستکەرى رۆبۆتەکان دووپاتیدەکەنەوە کە دروستکراوەکانیان ژیانى هیچ نەخۆشێک رووبەڕووى مەترسى ناکەنەوە.

پێداچوونەوە: شیروان شەریف

بڵاوكردنه‌وه‌:هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure