كۆنگره‌ی هه‌نگه‌وانانی جیهان به‌ به‌شداری 50 وڵات له‌ هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌درێت

هەواڵ / ئابوری :: 16/09/2019‌ :: 245‌ جار بینراوە

تاگ :: ئابوری

دواڕۆژ، ئاراس عه‌زیز

 

سه‌رۆكی ڕێكخراوی هه‌نگه‌وانان له‌ كوردستان رایگه‌یاند: ئاماده‌كاری بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی هه‌نگه‌وانانی جیهان له‌ كوردستان كراوه‌ و ئه‌مساڵ به‌ به‌شداری 50 وڵات له‌ هه‌ولێرى پایته‌خت ئه‌نجام ده‌درێت.

 

ئه‌حمه‌د پشده‌ری سه‌رۆكی رێكخراوی هه‌نگه‌وانان له‌ كوردستان (ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 16ی ئه‌یلولی 2019) به‌دواڕۆژی ڕاگه‌یاند: "بڕیاره‌ له‌ 7ی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ كۆنگره‌ى هه‌نگه‌وانانى جیهانی له‌ هه‌ولێر ئه‌نجام بدرێت و 50 وڵات به‌شداری تێدابكه‌ن كه‌ بۆ ماوه‌ى سێ ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت".

 

وتیشی: "وڵاته‌ به‌شداربووه‌كان زیاتر عه‌ره‌بین، به‌ڵام وڵاتانی فره‌نسا و چین و چه‌ند وڵاتێكی تریش له‌ ئه‌وروپا به‌شدار ده‌بن و ئه‌وه‌ش رۆڵێكی گرنگی ده‌بێت بۆ نمایشكردنی هه‌نگوینی كوردستان".

پێداچوونه‌وه‌: هـ. ق

ب: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure