بەغدا چه‌ند بڕیارێك لە بەرژەوەندى فه‌رمانبه‌ران ده‌رده‌كات

هەواڵ / عێراق :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 15155‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، نوسینگه‌ى هه‌ولێر

ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق چه‌ند بڕیارێكى له‌باره‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌میشه‌یى و گرێبه‌ست ده‌ركردووه‌ و به‌پێى بڕیاره‌كانیش به‌شێك له‌ فه‌رمانبه‌ران ده‌توانن گواستنه‌وه‌ى راژه‌ ئه‌نجامبده‌ن و به‌شێكیش خۆیان خانه‌نشین بكه‌ن، له‌به‌رامبه‌ردا چه‌ند ماف و ئیمتیازاتێكیان پێده‌درێت.


به‌پێى بڕیارى ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، ژماره‌ (315) كه‌ له‌ 8ی ئەیلولی 2019 دەرچووەو وێنەیەکى دەست دواڕۆژ کەوتووە، تیایدا هاتووە: فەرمانبەری راژەی هەمیشەیی دەتوانێت راژەكەی بگۆڕێت بۆ گرێبەست، بەمەرجێك تەمەنی نەگەیشتبێتە 55 ساڵ، هەروەها سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەست هەمان ئیمتیازی راژەی هەمیشەییان پێدەدرێت لە هاندان و مۆڵەت.

هەر به‌پێى بڕیاره‌كه‌: هەر فەرمانبەرێكی هەمیشەیی 15 ساڵی خزمەتی هەبێت به‌بێ مه‌رجى ته‌مه‌ن، دەتوانێت خۆی خانەنشین بكات، جگە لە پزیشكان و مامۆستایانی زانكۆ.

له‌ بەشێکى تریدا هاتووە: "ئەو فەرمانبەرانەی پێش تەمەنی 55 ساڵی راژەكەیان دەگۆڕن بۆ گرێبەست و ئەو فەرمانبەرانەی بە خزمەتی 15 ساڵی خۆیان خانەنشین دەكەن و ئەوانەشى كە دەچنە كەرتی تایبەت بە مۆڵەتی پێنج ساڵی و بەڵێندەدەن نەگەڕێنەوە وەزیفە، چەند ئیمتیازێكیان پێدەدرێت له‌وانه‌: پێدانى پارچەیەك زەوی (بەو مەرجەی پێشتر سوودمەند نەبووبێت) له‌گه‌ڵ پێشینەیەك هێندەی 200 مووچەی تەواوەتی بێت له‌گه‌ڵ پاداشتێك کە هێندەی مووچە و دەرماڵەی دوو ساڵی بێت (بە مەرجی بوونی تەرخانكراوی دارایی) لەگەڵ پێدانی قەرزێك بۆ كڕینی خانوو یان دروستكردنی خانوو".

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure