ئه‌مریكا بۆ عه‌بدولمه‌هدى: هێرشه‌كانى سه‌ر سعودیه‌ له‌ خاكى عێراقه‌وه‌ ئه‌نجامنه‌دراوه‌

هەواڵ / عێراق :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 334‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
 له‌په‌یوه‌ندیه‌كى ته‌له‌فۆنیدا مایك پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا به‌ عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى راگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى كه‌ له‌به‌رده‌ستیاندایه‌ ده‌یسه‌لمێنێت ئه‌و هێرشانه‌ى كراونه‌ته‌ سه‌ر كۆمپانیاى ئارامكۆ له‌ ناو خاكى عه‌ره‌بستانى سعودیه‌ له‌ناوخاكى عێراقه‌وه‌ ئه‌نجام نه‌دراوه‌.

له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا نوسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ناوه‌ڕۆكى ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌ى ئاشكرا كرد و تیایدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌ كه‌ مایك پۆمپیۆ به‌ عه‌بدولمه‌هدى راگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌پێى زنیارییه‌كانى واشنتۆن، ئه‌و هێرشه‌ى سه‌ر كۆمپانیاى ئارامكۆى سعودیه‌ له‌ ناوخاكى عێراقه‌وه‌ ئه‌نجام نه‌دراوه‌.

هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌دا كه‌ دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ 15ى ئه‌یلول ئه‌نجامدراوه‌، عه‌بدولمه‌هدى جه‌ختى له‌وه‌كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌ركى حكومه‌ته‌كه‌ى ئه‌وه‌یه‌ پارێزگارى له‌ ئاسایش و ئارامى وڵاته‌كه‌ى بكات و رێگه‌ش نه‌دات له‌ خاكه‌كه‌یه‌وه‌ هێرش بكرێته‌ سه‌ر وڵاتانى دراوسێى.

ئا:هـ.ق
پێدچوونەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure