به‌رهه‌م ساڵح سه‌ردانى هه‌ولێر ده‌كات

هەواڵ / کوردستانی :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 1196‌ جار بینراوە

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ، نوسینگه‌ى هه‌ولێر

بڕیارە له‌ چه‌ند رۆژى داهاتوودا سه‌رۆك كۆمارى عێراق سه‌ردانى هه‌ولێر بكات بەمەبەستى پیرۆزباییکردن لە دەستبەکاربوونى سەرۆکى حکومەت و سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان.

به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست دواڕۆژ كه‌وتووه‌، وابڕیاره‌ له‌ چه‌ند رۆژى داهاتوودا به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆمارى عێراق سه‌ردانى هه‌ولێر بكات، به‌مه‌به‌ستى كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى هه‌رێم و پیرۆزباییكردن له‌ ده‌ستبه‌كاربوونى مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌ت و رێواز فایەق، سەرۆکى په‌رله‌مانى کوردستان.

دەوترێت تەوەرێکى ترى سه‌ردانه‌كه‌ گفتوگۆكردنه‌ له‌باره‌ى كێشه‌كانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى هه‌رێم.

هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، سه‌رۆك كۆمار ماوه‌ى سێ رۆژ له‌ هه‌ولێر ده‌مێنێته‌وه‌، جگه‌ له‌وه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ كۆده‌بێته‌وه‌، له‌هه‌مانكاتیشدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و سكرتێرى زۆربه‌ى حیزبه‌كان دیدار و كۆبوونه‌وه‌ى ده‌بێت.

پێداچوونەوە: شیروان شەریف

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure