ژمارەکانی تابلۆی ئۆتۆمبێلی هەڵەبجە هیچیان نەفرۆشران

هەواڵ / کوردستان :: 16/09/2019‌ :: 521‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عەلی حەمەسەعید

ئەمڕۆ 16ی ئەیلولی 2019 لەزیادکردنێکی ئاشکرادا دەستکرا بەفرۆشتنی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانی هەڵەبجە لەژمارە 1 بۆ 9 بەڵام بەهۆی زۆری ئەو نرخانەی بۆی دانرابوون هیچ کامیان نەفرۆشران.

عەمید حەسەن عەبدوڵا، بەڕێوەبەری هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە بەدواڕۆژی راگەیاند: بەهۆی ئەوەی ئەو کەسانەی بەشداری زیادکرنەکەیان کردبوو،بارمتەی یاساییان پێ نەبوو نەتوانرا هیچ ژمارەیەکیان بفرۆشرێت، بۆیە بڕیارماندا بۆماوەی 15 رۆژ پرۆسەکە دوابخەین.

ئاماژەی بەوەشکرد: لەسەربڕیاری وەزارەتی ناوخۆ، ژمارە یەک بڕی یەک ملیار دیناری لەسەر دانرابوو، ئەمڕۆش زیادکردنەکە لە 700 ملیۆن دینارەوە دەستیپێکرد، حەوت کەس بەشدارییان لەزیادکردنەکەدا کرد، کەسیان ئەو بڕە پارەیەیان نەدا کە وەزارەتی ناوخۆ دیاریکردبوو.

بەڕێوەبەری هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە ئەوەشی وت: "لەقۆناغی دووەمی زیادکردنەکەدا هەر هەمان نرخ دەخرێتەڕوو، بەڵام ئەگەر کەس ئامادە نەبوو بیانکڕێت داوا لەوەزارەتی ناوخۆ دەکەین نرخەکان کەمبکاتەوە".

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure