ئه‌مریكا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان به‌رهه‌م ده‌هێنێت كه‌ ده‌توانێت نادیار بێت

هەواڵ / جیهان :: 16/09/2019‌ :: 351‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

لێكۆڵه‌ره‌ ئه‌مریكییه‌كان  له‌ رێی به‌كارهێنانی ماده‌ی پۆلیمه‌ره‌وه‌ سه‌رقاڵی به‌رهه‌مهێنانی جۆره‌ فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانن كه‌ به‌ تیشكی خۆر شی ده‌بێته‌وه‌ و نابینرێت.

پاڤل كۆهل، لێكۆڵه‌ری رێكخراوه‌ی  ته‌كنەلۆجیای جۆرجیا (GT) ده‌ڵێت: "ئه‌و پرۆژه‌یه‌ سه‌رەتا له‌ سه‌ر مایكرۆفۆن، كامێرا و چه‌ندین كه‌ره‌سته‌ی بچووكی دیكه‌ تاقیكراوه‌ته‌وه‌ و له‌ ئێستاشدا بڕیاری به‌رهه‌مهێنانی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانیان به‌ ماده‌ی پۆلیمه‌ر داوه‌ كه‌ له‌به‌ر تێشكی خۆردا شی ده‌بێته‌وه‌".

كۆهل و گرووپه‌كه‌ی بڕیاریان داوه‌ ماده‌یه‌ك به‌رهه‌م بهێنن كه‌ دەتوانێت خۆی شیبكاته‌وه‌ و ئه‌و كاره‌یان له‌ گه‌رمای كه‌مه‌وه‌ و له‌سه‌ر ماده‌ی پۆلیمه‌ر ده‌ستپێكرد، زۆربه‌ی پۆلیمه‌ره‌كان له‌ به‌رامبه‌ر تیشك و گه‌رمی شی ده‌بنه‌وه‌  و نابینرێن.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure