جیهان بە کورتی: روحانی دەگاتە ئەنقەرە

هەواڵ / جیهان :: 16/09/2019‌ :: 128‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


ئەی ئەی- بە مەبەستی بەشداریکردن لە لوتکەی سی روحانی دەگاتە ئەنقەرە

ئێوارەی رۆژی یەکشەممە حەسەن روحانی گەیشتە فڕۆکەخانەی (ئەسن بوغا) لە ئەنقەرە تاکو بەشداری لە لوتکەی سی بکات و تیایدا تاوتوێی بارودۆخی سوریا دەکەن.


سەدا ئەلبەلەد - ترامپ راستی ئەو هەواڵە ئاشکرا دەکات کە دەڵێت رازییە بەبێ مەرج لەگەڵ ئێران کۆببێتەوە
رۆژی یەکشەممە دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمریکا بەتەواوەتی هەواڵی ئەو رۆژنامانەی رەتکردەوە کە دەڵێن ترامپ ئامادەیە بەبێ هیچ مەرجێک لەگەڵ ئێران کۆببێتەوە.


ئەلبەیان - دوبەی باڵەخانەی (زە لینک) بنیاد دەنێت کە گەورەترین باڵەخانەی ستوونی هەڵواسراوە لە جیهاندا
کۆمپانیای (ئیسرا دوبەی) بۆ گەشەپێدانی بیناسازی ئاشکرایکرد: هەڵمەتێک دەست پێ دەکەن بۆ بنیادنانی باڵەخانەیەکی هەڵواسراو و ناوی دەنێن (زە لینک).


ئەلبەیان - هەڵبژاردنەکانی تونس...رۆبۆت و زیندانیکراوێک دەچنە قۆناغەکانی کۆتایی
سەرلەبەیانی رۆژی دووشەمە هەڵبژاردنەکانی تونس کێشەی تێ کەوت، چونکە ئەو کەسانەی چوونە قۆناغی دووەم یەکێکیان نازناوەکەی رۆبۆتە و ئەوی تریان بە تاوانی سپیکردنەوەی پارە و پێنەدانی باج لە زینداندایە.


ئەلبەیان - هاوسەری سەرۆکی تونسی کۆچکردوو باجی قاید سبسی گیانی لەدەستدا

حافز قاید سبسی، کوڕی سەرۆکی کۆچکردووی تونس باجی قاید سبسی ئاشکرایکرد: سەر لەبەیانی رۆژی یەکشەممە دایکی گیانی لەدەستدا.


رۆیتەرز - ئوسترالیا: چین لە پشت هێرشە ئەلیکترۆنییەکەی سەر پەرلەمان و کەسایەتییە سیاسییەکانی وڵاتەکەیەتی
چەند لایەنێکی پەیوەندیدار بە رۆیتەرزیان راگەیاند دەزگای هەواڵگری ئوسترالیا سوورە لەسەر ئەوەی چین لەپشت هێرشە ئەلیکترۆنییەکانی سەر پەرلەمان و سێ سیاسەتمەدارە گەورەکەی وڵاتەکەیانە.


ئەی ئەی - سعودیە هەوڵدەدات تاکو رۆژی دووشەممە سێ چارەکی ئەو نەوتە بەدەستبهێنێتەوە کە لەدەستی داوە
چەند بەرپرسێکی سعودی ئاشکرایانکرد: کۆمپانیای نەوتی ئارامکۆ دەیەوێت تاکو رۆژی دووشەممە سێ چارەکی ئەو نەوتە بەدەستبهێنێتەوە کە لە دەستی چووە، ئەمەش پاش ئەوەی هێرشکرایە سەر دوو دامەزراوەی نەوتی لە رۆژهەڵاتی مەککە.


وەرگێڕان:هیڤی فەرهاد

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure