تەقینەوەیەک لەسەر سنوورى تورکیا و سوریا روویدا

هەواڵ / جیهان :: 16/09/2019‌ :: 57‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

روانگەى سورى بۆ مافەکانى مرۆڤ ئاشکرایکرد: لە کردەوەیەکى تیرۆرستیدا  لە نزیک نەخۆشخانەیەک لەسەر سنوورى نێوان تورکیا و سوریا ئۆتۆمبێلێکى بومبڕێژکراو تەقییەوە و لە ئەنجامدا 11 هاووڵاتى مەدەنى کوژران.

ئوسامە ئەبو ئەلخەیر کە سەر بەیەکێک لە گروپەکانى هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانى سوریایە لەو ناوچەیە وتى: "ئەو ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژکراوە لە نزیک بنکەی تەندروستى ئەلراعى تەقیوەتەوە و لە ئەنجامدا 11 هاووڵاتى مەدەنى کوژراون".

ئەوەشی وت: "تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی ئەو تەقینەوەیەى نەگرتووەتە ئەستۆ".

وە: ئاکۆ زەنگەنە
پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure