پارێزگارى نوێى هەولێر سوێندى یاسایى خوارد

هەواڵ / کوردستان :: 16/09/2019‌ :: 212‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نووسینگه‌ى هه‌ولێر

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 16ی ئەیلولی 2019 فرسه‌ت سۆفى، پارێزگارى نوێى هه‌ولێر له‌به‌رده‌م سه‌رۆكى هه‌رێم سوێندى یاسایى خوارد.

پێنجشه‌ممه‌ى رابوردوو، فرسه‌ت سۆفى، به‌ ده‌نگى زۆرینه‌ى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر بوو به‌ پارێزگار و دواى دەرچوونى مەرسومی هەرێمیى بۆ دەستبەکاربوونى پارێزگارى نوێى هەولێر، ئەمڕۆ دووشەممە 16ى ئه‌یلول، لە رێوڕەسمێکدا لەبەردەم نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، فرسەت سۆفى وه‌ك پارێزگارى نوێى هەولێر سوێندى یاسایى خوارد.

به‌پێى راگه‌یەندراوێكى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم: رێوڕەسمه‌كه‌ به‌ ئاماده‌بوونى رێبەر ئەحمەد، وەزیرى ناوخۆ بووه‌ و سه‌رۆكى هه‌رێم پیرۆزبایى دەستبەکاربوونى لە پارێزگارى نوێ كردووه‌.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure