كۆریای باكوور بانگهێشتی ترامپ بۆ وڵاته‌كه‌ی دەکات

هەواڵ / جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 114‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

سه‌رچاوه‌ دیپلۆماسییەكه‌كان بڵاویانكرده‌وه‌: سه‌رۆكی كۆریای باكوور بانگهێشتی سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی كردووه‌  بۆ وڵاته‌كه‌ی.

رۆژنامه‌یه‌كی كۆریای باكوورله‌ زاری سه‌رچاوه‌ دیپلۆماسییه‌كانەوە بڵاویكرده‌وه‌: كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور له‌ ناردنی نامه‌یه‌كی ره‌سمیدا داوای له‌ دۆناڵد ترامپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا كردووه‌، گەشت بكات بۆ پیۆنگ یانگ.

دوای گفتوگۆ و دانووستانه‌ بێ ئاكامه‌كانی ئه‌مریكا و كۆریای باكوور له‌سه‌ر داماڵینی چه‌ك،  ئه‌مه‌ دووه‌مین جاره‌ كیم جۆنگ ئون نامه‌ بۆ ترامپ ده‌نێرێت و بانگهێشتی ده‌كات بۆ وڵاته‌كه‌ی. 

به‌ڵام تائێستا كۆشكی سپی هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی به‌رامبه‌ر به‌ بانگهێشته‌كه‌ی كیم جۆنگ ئون نه‌بووه‌.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure