پارێزگارى نوێى هه‌ولێر ده‌ستبه‌كار ده‌بێت

هەواڵ / کوردستان :: 16/09/2019‌ :: 184‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاراس عه‌زیز

فرسه‌ت سۆفى، پارێزگارى نوێى هه‌ولێر ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 16ی ئەیلولی 2019 له‌به‌رده‌م سه‌رۆكى هه‌رێم سوێندى یاسایى ده‌خوات و سبه‌ى ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.

كه‌نعان خه‌یلانى، سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى له‌ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: "بڕیاره‌ پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ فرسه‌ت سۆفى هەڵبژێردراو بۆ پۆستى پارێزگارى هه‌ولێر له‌به‌رده‌م سه‌رۆكى هه‌رێم سوێندى یاسایى بخوات".

وتیشى: "ئه‌گه‌ر دواى سوێندخواردنى كات به‌شیكرد هه‌ر ئه‌مڕۆ ده‌چێته‌ بیناى پارێزگا و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى وه‌رده‌گرێت ئه‌گه‌ر نا ده‌ستبه‌كاربوونه‌كه‌ى ده‌كه‌وێته‌ سبه‌ى رۆژى سێشه‌ممه‌".

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى رابوردوو فرسه‌ت سۆفى، كاندیدى پارتى دیموکراتی کوردستان بۆ پۆستى پارێزگاری هەولێر، به‌ده‌نگى 27 ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا متمانه‌ى پێدرا و بوو به‌ پارێزگارى نوێ له‌شوێنى نه‌وزاد هادى.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure